ئەلبێرتۆ مانگوێل
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
بۆچی دەبێ بەرهەمەکانی خاڤیێر ماریاس بخوێنینەوە؟ وەڵامدانەوەی ئەمپرسیارە ئاسانە، چونکە ماریاس بەقوڵیی هەستی بە پووچ بوونی ژیانی ڕۆژانە کردبوو. مێژووی بەچاوی یارییەکی ئاکام ترسناک دەبینی و هەوڵیدەدا بەهۆی هونەری سیخووڕی و چیرۆکنووسییەوە، پووچی ناعەقڵانی ژیانشۆق بداتەوە.
حەزکردن بەهونەری سیخووڕی، خاڤیێر ماریاسی کردە توێژەر و هاوکات چاودێرێکی زیرەک.بەهۆی شارەزابوونی لە هونەری چیرۆکنووسی، کردییەنووسەرێکی لێهاتوو. ١٥ ڕۆمان و چەندکۆمەڵە کورتەچیرۆکێک، گەواهیحەزیهەمووتەمەنی ماریاسن بۆهەردووکیان. دەکرێ تامەزرۆیی خوێنەرەکانی پێوەریسەرکەوتنی بێت کە بەدوای خوێندنەوەی بەرهەمە نوێیەکانیدا دەگەڕان. کتێبەکانی ماریاس بۆ زیاتر لە٥٠ زمانی جیهانی وەرگێڕدراوون.
دنیای سیخووڕەکان، تاکە جیهانی حەزی ماریاس نەبوو. حەزی لەتوێکاریی چیرۆکە زانستە خەیاڵییەکان، ئاڵۆزییە ستراتیژییەکانی ئارۆتیک و تەنانەت شانشینی پڕلەنهێنی و دەنگۆی نووسەران و ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان بوو، بەڵام چیرۆکی سیخووڕی، زیاتر لەهەموو بابەتەکانیتر دەرفەتی پێدا،ئاکامییارییەکانمان لەگەڵ ژیانییەکتردا نیشان بدات.
ماریاس چیرۆکەکانی بەلاوە وەکو خاڵی دەستپێکێكن،دیارە خاڵی دەستپێکێک کە خوێنەر کۆتاییەکەی دیاری دەکات. کارەکتەرێکی ڕۆمانی سەرسامییەکان، دەڵێت: «بەکۆتاییهاتنی ڕۆمانێک، ئیدی هەموو ڕووداوەکانی ئەوەندە گرنگ نین، چونکەزوو هەمووشتێک لەبیردەکرێت.تاکەشتی گرنگ، ئەو ئەگەرو بیرۆکانەنکە پڵۆتی خەیاڵی ڕۆمانەکەئیلهاممان پێدەدات.»
ماریاس لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا مرد، کە سەرەکیترین کۆڵەکەکانی ڕۆماننووسی ئیسپانیا وکاندیدی هەمیشەیی خەڵاتی نۆبڵیئەدەبی و کوڕی فەیلەسوفی بەناوبانگ، جۆلیان ماریاس و ماریاسی باوک، خوێندکاری خۆسێ ئۆرتیگا،دامەزرینەری گۆڤاریRevista de Occidente بوو، که بەیەکێک لەجێمتمانەترین گۆڤاری کلتووری ئیسپانیا ناسراوە، بژاردەی زۆربەینووسەرە ناودارەکانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم بوو بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
بێگومان، فەزای فەلسەفی باڵادەست بەسەر ماڵ و دژایەتیکردنی تووندی باوکی بۆ ڕژێمی ژەنەڕاڵ فرانکۆ، ڕۆڵی گرنگییان لە پێکهاتنی سەردەمی منداڵی و نەوجەوانی ماریاسدا هەبوو.
ماریاس لە «دڵێک بەم سپییە»دادەنووسێت: ژیان ناگێڕدرێتەوە. بەڵام جێگای سەرنجە بەدرێژایی سەدەکان، هەوڵمانداوەئەوەی ناتوانین بیگێڕینەوە، بیخەینە قاڵبی ئەفسانە، شیعری داستانی، سروود و تەنانەت مێژووەوە.
ماریاس لەوباوەڕەدابوو،کەهەرچەند ئەم پێداگرییە نائومێدانە بۆ چیرۆکگێڕانەوە زۆرپێویستە، بەڵام سەرسامبوونەکەی بەئەدەب، هانیدا چەندین بەرهەمی کلاسیکی ئینگلیزی وەربگێڕێ: (بەرهەمەکانی تۆماس براون، لاورنس). ئەو بەرهەمانەی ئێستالەناو ئیسپانی زمانەکان بە بەناوبانگ و قبوڵکراوون.
ماریاسبەردەوام دووپاتەی دەکردەوە کە مێژووی بەریتانیا و خوێندنەوەی کۆمەڵە چیرۆکەکانی Just Williamلەمنداڵییەوە تا دواهەوڵەکانی بۆ تێگەیشتن لە تراژیدیای بێرگزیت، بەشێک بووە لەژیانی. دوو ڕۆمانی لەسەرکەوتووترینەکانن، واتا دڵێک بەم سپییە و سبەی لەشەڕدا بیرم لێبکەنەوە، ناوەکانی خۆی لەشکسپیر وەرگرتووە. سێلایەنەی ڕووخساری سبەینێی تۆش،نواندنی ڕێزە بۆ ئۆکسفۆرد، ئەوجێگایەی چەندان وانەی فێری ماریاس کردبوو.
یاریکردنە زگماکییەکەی ماریاس وایلێکرد تاجی پاشایی دوورگەیتا ڕادەیەک چۆڵی ڕێدۆندا لە کەنارەکانی کاریبیقبووڵ بکا. م.پ.شێڵ، نووسەری ئینگلیزی چیرۆکە خەیاڵییەکانئەم دوورگەیەیکڕیبوو.وەک بیستوومانە، شاژن ڤیکتۆریامافی حوکمڕانی ئەم دوورگەیەیبە م.پ.شێڵدابوو.
ماریاس دوای گەیشتنی بەتاجی پاشایی ڕێدۆندا، نازناوی پاشای بەخشییە زۆربەی هاوڕێ ئەدیبەکانی (فرانسیس فۆرد کۆپۆلا)، کە لە ڕێدۆندا بەدۆکی مێگالۆپۆلیس (یان مێگاسیتی) ناسرابوو.
ماریاسزۆر حەزی لەژیانی سیخووڕی و خۆشەویستی ژن و پیاوی ئاسایی بوو، بەڵام هەمیشە دەیگوت: هەرگیز حەزم لەشتێک نەبوە و نییە کە هەندێک کەس پێیدەڵێن سروشتگەرایی و هەندێکی دیکە پێیدەڵێن ڕیالیزم. حەزم لەبەکارهێنانی دەنگی جیاوازنییە تەنانەت لەدیالۆگنووسی! پێویستە دیالۆگ و چیرۆک جێمتمانەبن! دەبێت نووسەر تا دەتوانێت شتێکی سەرنجڕاکێش و هۆشیارانە بۆخوێنەرەکەی بنووسێت.
ماریاس هەستەکانی لەکارەکتەرێکی پیاودا دەردەبڕێت:"نامەوێت وەک گەمژەیەک بمرم، بەوپێیەیڕۆژێک دێ هیچ بژاردەیەکی ترم نابێت جگەلە مردن، زیاتر لە هەمووشتێک دەمەوێت هەوڵبدەم تا دەتوانم ئەمیەک شتە دڵنیا و چارەسەرنەکراوە بە باشیڕێکبخەم و بە تایبەتیش دەمەوێت". بۆ ئەوەی شێوازی مردنم بەشێوەیەکی دروست ڕێکبخەم، چونکە شێوازی مردنی مرۆڤ ئەوەندە دڵنیاو چارەسەرنەکراو نییە".
vinesh.ir