
ژووری هەواڵ
دوای زیاتر لە ٢۳ ساڵ لە داگیرکاری، هێزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ٣٠ی ئەیلوول، دوا بنکەی سەربازیی خۆیان لە عێراق جدەهێڵن.
ئەم کشانەوەیە بەپێی ڕێککەوتنێک دەبێت، کە لە ساڵی ٢٠٢٤، هەروو ووڵاتی ئەمریکاو عێراق لەسەری ڕێککەوتوون و لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە جێبەجێ دەکرێت، دوای جەنگێک کە تێیدا زیاتر لە ٤٥۰ هەزار سەربازی ئەمریکی کوژران.
ئەم کشانەوەیە، لەلایەن ئێران و هاوپەیمانەکانییەوە وەکو سەرکەوتنێکی مێژوویی، ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت. لە بەرامبەردا، شارەزایانی ئاسایشی عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی نەمانی بوونی ئەمریکا دەکرێت هەژموونی تاران و گرووپە چەکدارە دڵسۆزەکانی لە عێراق فراوانتر بکات، هاوکات ڕەنگە ڕێگە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش بڕەخسێنێت.
جێی ئاماژەیە، کشانەوەکە لەناو بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراقدا پێشوازییەکی بەربلاوی لێدەکرێت، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتییان و چاودێران پێیان وایە هێشتا کاتەکەی زووە خۆشی و ئاهەنگی بۆ سازبکرێت، بەوپێیەی پێیان وایە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ، هێشتا بە تەواوی ئامادە نین بۆ گرتنەدەستی سەربەخۆی تەواوی دۆسیەی ئەمنی.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسان و هاووڵاتییان، نایشارنەوە، کە لەم کاتەدا، کشانەوەی ئەمریکا تەنها کردنی خەڵک و خاکی هەرێمە لە هڕەشەو مەترسیەکان.
