
رۆژی سێشەممە 2026/9/29 سەر لەبەیانی ماكسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەولێرو تویگون ئایخۆدژایێڤ، كونسوڵی باڵای كونسوڵخانەی گشتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەولێر سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانیانكرد و لەلاین هاورێیان هیوا عومەر جێگری سكرتێرو هۆگرچەتۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شنۆ مجید ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هاورێ زیرەك كەماڵ و هاورێ نەبەز ئەندامی پەیوەندییەكانی ناوەندی پێشوازیكران.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی پرسە سیاسیەكانی ناوچەكە و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی رووسیا و گەلی كورد و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستكرا .
كونسڵی گشتی رووسیا رۆڵی مێژوویی حیزبی شیوعی بەرزنرخاند و باسی لە گرنگی رۆڵی حیزبی شیوعی و دامەزراوەكانی هەرێم و گەلی كوردستانكرد لە گۆڕانكارییەكان و پاراستنی ئاشتی دوور لە لاینگری جەمسەرەكانی شەر كرد .
لە كۆتایدا هاورێ هیوا عومەر دیاری مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی پێشكەش بە كونسڵی گشتی رووسیاكرد بە بۆنەی تەواوبوونی ماوەی كاركردنی و رۆڵی لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان .



