
ڕێگای کوردستان/ هەولێر
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ۱/٩/٢٠٢٦، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، کە پێکهاتوو لە هاوڕێیان ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕێباز هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی ماڵی ژمارەیەک لە هاوڕێ و تێکۆشەرانی دێرینی حیزبیان کرد لە شاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و هەواڵپرسین لە بارودۆخی تەندروستی و ژیانیان.
شاندەکە سەردانی ماڵی هەریەک لە هاوڕێیان،( تاهیر دینگاوا) و (چەتۆ بەڕانەتی)، و (مەغدید بنگردی)برای شەهید سەفەر و هاوڕێ (مام ساڵح)،و هاوڕێ(مەغدید باشە)یان کرد.
تێکۆشەرە دێرینەکان بەگەرمی پێشوازیان لە شاندەکە کردو بەم بەسەر کردنەوە و دیدارانە خۆشحاڵبوون.
لەو دانیشتنە دۆستانە و هاوڕێیانەیەدا، تێکۆشان و خەبات و ڕۆڵی ئەو تێکۆشەرانە بەرز نرخێندرا، کە تەمەنێکی دوور و درێژە لە ڕیزەکانی حزبمان، لە پێناو ئازادی نیشتیمان و بەختەوەری گەلەکەیان بەبێ ووچان لە تێکۆشاندان.




