بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئەیلوولی 2026، سنووری پارێزگای هەولێر ڕووبەڕووی شەپۆلێکی هێرشی درۆنی بووەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێر 01:13 تا 03:31ی بەرەبەیان، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە، کە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان. بەپێی ڕاگەیەندراوی حیزبەکە، لە کاتژمێر 2:00 بۆ 2:40 خولەکی بەرەبەیان، بەرزاییەکانی بالیسان بە 3 درۆن کراونەتە ئامانج و دوای ماوەیەکی کەم، کەمپی "جێژنیکان" لە نزیک شاری هەولێر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی ئەو حیزبەیە، کراوەتە ئامانج.

حیزبی دیموکرات ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای دەستپێکی گرژییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، تاران بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی بنکە مەدەنی، پەروەردەیی و دەرمانییەکانیان، بەجۆرێک تا ئێستا زیاتر لە 156 مووشەک و درۆنی دژ بە کەمپەکانیان بەکارهێناوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا