شەوی رابردوو لە گەڕەکی (شەریکە تاریق)ی شاری کەرکوک، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەی نەوتی پێدادەکرێت و ئاگر دەدرێت، دوای ڕووداوەکە بەسوتاوی ئافرەتەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ژنەکە پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات، سکاڵای دژی هاوسەرەکەی هەبوە، کە بە نەوت سوتاندووێتی. هەربۆیە دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە (هاوسەرەکەە) دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکان، قوربانیەکە، لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۹یە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا