
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبی شیوعی کوردستانەوە ئاشکرای کرد :
دوای چەندین کۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی چڕوپڕ لەگەڵ هاوڕێیانی پارتی چەپی کوردستان ، لە دوایین کۆبونەوەی ئەمڕۆ 1 / 8 / 2026 دا کۆمەڵێک ڕاسپاردەی لێکتێگەیشتنی گرنگ بە ئاراستەی کار کردنی پێکەوەیی لە داهاتودا بڕیاریان لێ درا .
سەرجەم کۆبونەوەکان لە پێناوی ڕێکخستنەوە ، یەکڕیزی و پهرەپێدانی کاری پێکەوەیی ساز درابون . هەردولا جەختیان لە پێویستی تەبایی و پتەوکردنی خەباتی سیاسی و جەماوەری کردەوە .
وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامی ئەرێنی و پراکتیکی هەوڵ و کۆششی دولایەنە بە فەرمی بۆ رای گشتی ڕابگەیەندرێن .
