
ژووری هەواڵ
لە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ و دە مانگ بەسەر پەکخستنی ئەنقەستی پەرلەمانی کوردستان، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی حوکمڕانی بووەتەوە و دەسەڵاتداران چارەنووسی خەڵکیان خستووەتە مەترسییەوە.
پارتی و یەکێتی بە ململانێی سەپاندن و پشکپشکێنە، خەریکی قۆرخکردنی بەرژەوەندییە حزبییەکانن.
بە بۆچونی چاودێرانی سیاسی، پارتی دەیەوێت بە زۆرینەی کورسییەکان فەرمانڕەوایی تەواوی خۆی بسەپێنێت و هەر خۆی حاکمی ڕەهابێت، یەکێتیش بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەوەی نوێ، تەنها لە خەمی وەرگرتنی نیوەی پشک و پۆست و بەرژەوەندیە حزبیەکانیدایە.
چاودێران جەختی لەسەر دەکەنەوە، ئەو هەوڵانەی بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دران بێ ئەنجام بوون، چونکە هەردوو حزبەکە سورن لەسەر عینادی سیاسی خۆیان.
ئێستا باسی کارا کردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت، هەواڵی هیچ میدیایەک نییەو خەڵکیش لە بیری نەماوە بۆچی دەنگیانداوە.
پێشیان وایە، بێباکیی ئەو دوو حزبە لە بەرامبەر ئەم دۆخە نەخوازراوەدا، داهاتووی قەوارەی هەرێمی خستووەتە مەترسیەکی گەورەوە.
