
رێگای كوردستان
دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانێ دوای حەوت ساڵ دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر ئاوارەبوونیان، هەنگاوە فەرمییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شاری سەرێکانێ بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان دەستی پێکرد، ئەمەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە قۆناغی دەربەدەری و زامنکردنی گەڕانەوەیەکی سەلامەت.
نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ئاوارەکان کە لە زیاتر لە 600 خێزانن، دەگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی؛ هاوکات ئەندامێکی کۆمیتەی ئاوارەکانیش دەڵێت: "کورد لەنێو ئاسایشی سەرێکانی دەبێت و پێکەوە لەگەڵ عەرەب شارەکە بەڕێوەدەبەن."
کۆبوونەوەی فەرمی پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ نوێنەرانی ئاوارەکان
لە چوارچێوەی هەوڵ و ئامادەکارییە بەردەوامەکاندا، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئاب، ئەندازیار نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لەگەڵ شاندێکی دانیشتوانی شاری حەسەکە کە لە سەرێکانێ نیشتەجێبوون، کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجامدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری حەسەکە جەختی لە گرنگیی قۆناغی داهاتووی گەڕانەوەی هاوڵاتییان بۆ ناوچەکانیان کردەوە و ڕایگەیاند:"پێویستە لەم قۆناغەدا بنەماکانی لێبووردەیی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا بچەسپێنرێت و سەرجەم لایەنەکان لە وتاری ڕق و کینە بە دوور بن."
