حزبی شیوعی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی سەرتاسەری دژی دۆخی نەخوازراو و دروستکراوی هەرێم ڕێکدەخات

ژووری هەواڵ

​لە ژێر دروشمی (لە زاخۆ تا خانقین... بێدەنگ نابین)، لە سنووری مەڵبەندەکانی حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، دەشتی نەینەوا و عەنکاوە، زنجیرەیەک گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەبەردەم بارەگاکانیان ئەنجامدا.
​گردبوونەوەکان بە بەشداری هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەدان لە ئەندامان، دۆستان، کەسوکاری شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاینی، ڕۆشنبیری و چالاکوانانی مەدەنی بەڕێوەچوون.

​حزبی شیوعی، لە بەیاننامەیەکدا، کە لە گردبونەوەکاندا بۆ ڕای گشتی خستیەڕوو، ئاماژەی بەوە کرد، کە ململانێی نێوان هەردوو حزبی باڵادەست ، پارتی و یەکێتی، بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی سیاسەتی زۆنگەرایی، لاوازبوونی پێگەی هەرێم، خراپتربوونی بژێوی، کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان و زیادبوونی هەژاری و بێکاری.
​لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای لە هاووڵاتیان کرد، بە شێوازی مەدەنیانە فشار دروست بکەن بۆ یەکخستنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت، پەرلەمان، پێشمەرگە، ئاسایش و دارایی. هاوکات داوای لە لایەنە باڵادەستەکان کرد، کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن و خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵک دابین بکەن.
ئەم ناڕەزایەتیەی ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەمە و حیزبی شیوعیی کوردستان، لە بەرنامەیدایە لە داهاتوودا بازنەی چالاکی و ناڕەزایەتیەکانی خۆی فراوانتر دەکات و لە ڕێگەی جوڵاندنی شەقامەوە فشارەکان، بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان چڕتر دەکاتەوە.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا