🔻زمانی کوردی بە فەرمی دەخوێنرێت

🔻قۆناغی ڕابردوو کۆتایی هات ئەگەرچی هەموو داواکارییەکانی کورد بەدی نەهاتوون

🔻دەستکەوت و بنەمای گرنگ هەن کە دەکرێت کاریان لەسەر بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی دەستکەوتی زیاتر

🔻گەلی کورد کرد متمانەی بە سەرکردایەتییەکەی هەبێت و بەردەوام بێت

ژووری هەواڵ

مەزڵوم ​عبدی ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار، لە چاوپێکەوتنێکی فراواندا لەگەڵ ڕۆژنامەی (Yeni Yaşam)ی تورکی، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و داهاتووی کورد لە سووریای نوێدا.
​عەبدی لەبارەی دۆخی سەربازییەوە ڕایگەیاند کە پەیوەستبوونی هێزەکانی هەسەد بە سوپای سووریاوە لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی پلان بۆ دانراو و قۆناغ بە قۆناغدا ئەنجام دراوه و هێزەکان بەردەوام دەبن لە پاراستنی ناوچەکانیان وەک بەشێک لە سوپای سووریا.
​سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووش، ئاماژەی بەوە کرد کە چوونە ناو قۆناغی نوێ لە دیمەشقد ئامانجی بەدەستهێنانی بەهێزترین پێگەی مەسۆگەرە بۆ کورد لە ناو دەوڵەتی سووریا، بەڵام خواستەکان سنووردار نین تەنها بە ناوچە کوردییەکان، بەڵکو ئامانج بەشداریکردنی ئەرێنی و بونیادنەرە لە سەرانسەری وڵاتدا.
​لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ئەم قۆناغەدا، عبدی جەختیکردەوە کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی دامەزراندنی کۆماری سووریاوە، زمانی کوردی بە فەرمی لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا دەچەسپێت، ئەوەش تەنها وەک ماددەیەکی خوندن نییە، بەڵکو وانەی تریش بە کوردی دەخوێنرێن. 
هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ڕێککەوتنەکانی جەزیری و کۆبانی بۆ بوارەکانی خوندن و بەشداریی خەڵک لە ئاسایش و کارگێڕیدا لە عەفرینیش جێبەجێ بکرێن و گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەڕی کانیش بە شێوازێکی پلان بۆ داڕێژرا و دوای لابردنی بەربەستەکان ئەنجام بدرێت.
​سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکان، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوە دا، کە دروستکردنی پەیوەندیی بونیادنەر لەگەڵ تورکیا و پێداچوونەوە پێیدا لەم قۆناغە نوێیەدا، لە بەرژەوەندیی سووریا و گەلی کوردیشدایە و کەناڵەکانی گفتوگۆ کراوەن.
​لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، قۆناغی ڕابردوو کۆتایی هات  ئەگەرچی هەموو داواکارییەکانی کورد بەدی نەهاتوون، بەڵام دەستکەوت و بنەمای گرنگ هەن کە دەکرێت کاریان لەسەر بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی دەستکەوتی زیاتر، داواشی لە گەلی کورد کرد متمانەی بە سەرکردایەتییەکەی هەبێت و بەردەوام بێت لەسەر کارکردنی هاوبەش.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا