مستەفا مەولوودی، جێگری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە بەرنامەی دیداری  « كەناڵی ئازادی»دا ڕایگەیاند؛ دەركەوتنی لاوازیی سیاسی و سەربازیی كۆماری ئیسلامی بەهۆی ململانێكانی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل، دەرفەتێك بۆ كوردی ڕۆژهەڵات دەڕەخسێنێت تا بگات بە مافە ڕەواكانی، هاوكات جەختی كردەوە كە بەبێ چارەسەری پرسی كورد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت.
مەولوودی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و دیالۆگ ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان گوێ لە دەنگی شەقامی كوردی لە ڕۆژهەڵات دەگرن و بەپێی داخوازییە رەواكانی خەڵك سیاسەت دەكەن. هەروەها ڕەتیكردەوە هیچ مۆدێل و پرۆسەیەكی هاوشێوەی پارچەكانی دیكە بەسەر ڕۆژهەڵاتدا بسەپێنرێت، چونكە هەلومەرجی خەبات لەو بەشەی كوردستان جیاوازە.
ڕوونییشكردەوە كە ئامانجی ستراتیژیی خەباتی ئەوان، دەستەبەركردنی مافی چارەی خۆنووسین و مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی «ئێرانێكی ئازاد، دێموكرات و فیدراڵ»دا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا