ڕێگای کوردستان- هەولێر  

بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەیەکی خێرا و پێوانەیی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتووەتە ٤٠٠ هەزار دینار، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر شانی هاوڵاتیان.
پەیامنێری ڕێگای کوردستان  لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و دواکەوتنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی كاربەڕێكەرەوە، لە ئێستادا خواستێکی یەکجار زۆر لەسەر کڕینی نەوت لە بازاڕە ئازادەکاندا دروستبووە.
بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر نیگەرانی خۆیان لەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخەکان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد: "لە کاتێکدا دۆخی دارایی هاوڵاتیان و فەرمانبەران ناجێگیرە، کڕینی بەرمیلێک نەوت بە ٤٠٠ هەزار دینار لە توانای زۆربەی خێزانەکاندا نییە، بەتایبەت کە زۆربەی ماڵەکان بۆ تێپەڕاندنی وەرزی زستان پێویستیان بە زیاتر لە دوو بەرمیل نەوت هەیە."
هاوڵاتیان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەن کە پەلە بکەن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخێکی گونجاو و پاڵپشتیکراو.
هاوکات چاودێرانی سیاسی پێیاناوایە، خاكەكەمانه بە نەوت زۆر دەوڵەمەند، بەڵام حكومەت هەمیشە كەمتەرخەمە لە دابینكردنی نەوت، هەروەها  رەخنەی توندەگرن كە پێویستە حكومەت رێگری لە بەرزبوونەوەی بكات لە بازاڕ و گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی نەوت.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا