
بەبۆنەی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هاژە سلێمان و ئومێد محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی.
شاندەکە لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسییەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، هاوڕێ ئەبو کاروان بەناوی حزبی شیوعی، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پاشان گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکارییە نێوان هەردوو لا کرا.
