عومەر گوڵپی، کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و حکومەت دەگرێت لەسەر پرسی گرانیی سووتەمەنی. ڕایدەگەیەنێت کە هۆکاری گرانییەکە نەبوونی نەوت نییە، بەڵکو بازرگانیکردنی بەرپرسانە بەو کەرتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە نرخی یەک لیتر بەنزینی ئاسایی لە هەرێم گەیشتووەتە 1,400 دینار.

30 مانگ و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت  داهاتەکەی کوا؟

عومەر گوڵپی لە پەیامێکدا وەڵامی ئەو بیانووانە دەداتەوە کە دەوترێت 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەشی پێداویستی ناوخۆ ناکات و بووەتە هۆی گرانیی بەنزین. گوڵپی ئاماژە بە چەند ڕاستییەکی ئابوری دەکات:

  • بڕی نەوتی بەردەست: لە دوای ڕاوەستانی هەناردەی نەوت بە بۆری (لەنێوان ئازاری 2023 تا ئەیلوولی 2025)، حکومەت ڕۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوتی لەبەردەستدا بووە، نەک تەنها 50 هەزار.
  • کۆی فرۆش: لەو ماوەیەدا کە نزیکەی 30 مانگ دەکات، 100 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
  • بێبەشبوونی خەڵک و وەزارەت: لەو بڕە زەبەلاحە، نە بەنزین بە 450 دینار و نە نەوتی سپی بە 45 هەزار دینار بە هاوڵاتیان درا، تەنانەت یەک دیناری داهاتی ئەو 100 ملیۆن بەرمیلەش نەخرایە سەر ژمارەی حسابسی وەزارەتی دارایی هەرێم.

"ئەگەر هەموو نەوتی کەنداو لەبەردەست پارتی، یەکێتی و حکومەتەکەیاندا بێت، هەرگیز نابێتە هۆی هەرزانیی سووتەمەنی بۆ خه‌ڵک  چونکە ئەوان خۆیان بازرگانی نەوت و سووتەمەنین و ئامادە نین لەپێناو خەڵکدا دەست لە بەرژەوەندیی خۆیان هەڵگرن   

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا