هەولێر - ئەوین حەکیم پوور
لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، تێکۆشەران، کەسایەتییە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدان، مەراسیمێکی شایستە بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوون و ساڵڕۆژی شەهیدکردنی سەرکردەی تێکۆشەر "جەمال حەیدەری" لەژێر ناونیشانی (سەدەیەک لە تێکۆشان و نەمری) بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، هاوڕێ ڕێباز هاشم، سکرتێری مەڵبەندی هەولێر، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد. پاشان هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، وتاری مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانی خوێندەوە، کە تێیدا بە وردی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی و سەرکردایەتی شەهید جەمال حەیدەری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەل و خەباتی چینایەتیدا.
لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، نووسەر و کەسایەتی دیار و برای شەهید، مامۆستا مومتاز حەیدەری، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە تایبەتمەندییە کەسییەکان، نیشتمانپەروەری و لایەنە جیاوازەکانی ژیانی سیاسی شەهیدی سەرکردە کرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، مامۆستا مەغدید حاجی، نووسەر و توێژەر، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی پێشکەش کرد کە تێیدا پرسی کوردی لە ڕوانگەی شەهید جەمال حەیدەری و حیزبی شیوعی عێراقەوە شیکردەوە.
شایەنی باسە، مەراسیمەکه لەلایەن، هاوڕێ سەلام عومەر ،سەرنوسەری سایتی ڕێگای کوردستان بەڕێوەچوو
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ئاسۆ حەیدەری بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی ئامادەبووانی کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر لایەنە شۆڕشگێڕییەکانی کەسایەتی شەهید جەمال حەیدەری وەک نموونەیەک بۆ تێکۆشان.
May be an image of crowd and text
May be an image of one or more people and people studying
May be an image of text
May be an image of ‎text that says '‎نيشتمانيكى galjt ك_لیگر بختيار سهدهيهك له تيْكوشان نهمری 人 مهراسيمى 100 سالهی له دايك بوون شه و شههمه എണ سه سهرکردهی حزب زب گھل (جهمال دهيد حزبى شیوعی کوردستان -7 -7-2026‎'‎
No photo description available.
May be an image of ‎text that says '‎نيشتمانكى sljti ک_ليكى بهختيار سهددیهك تیكؤشان نهمری 人 مهر مهراسیمی 100 سالهی له دايك بوون و بوونی شههبدبوونی سه_ر_کردهی حزب گهل (جههال _حهيدهری حزبى شیوع کوردستان -7-2026 20-‎'‎
May be an image of text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا