قایمقام: چیتر چاوپۆشی لە کەس ناکەین

قائیمقامیەتی کەرکوک بڕیاری دا لەهەر شۆستە و شەقامێک عەرەبانە و سەوزە فرۆشەکان وماتۆڕی سێ تایە شەقام و شۆستەیان گرتوە سەوزە و میوە دەفرۆشن ، دەستیان بەسەردا دەگیرێت و پاشان دەدرێنە دادگا و سزای دارایی دەدرێن کە سزاکە دەگاتە یەک ملیۆن دینار. 

هەرچەندە ئەم بڕیارە بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕ و ناو شارە، بەڵام زیان بە کاسبکاران دەگەیەنێت  و دەبێتە هۆی بێکارکردنی زۆرێک لە کاسبکاران و بڕینی بژێوی خێزانەکانیان

سەلمان سوڵتان یەکێکە لەو کاسبکارانەی بەهۆی ئەم بڕیارەوە زیانی مادی بەرکەوتووە، بە رێگای کوردستانی وت، تەنها لە دوێنێوە کە ئەو بڕیاە دەرچوە تاکو ئەمڕۆ، ئێمەی کاسبکارانی سەر شەقامی کۆرنیش بڕی 20 ملیۆن دینار زەرەمان کردوە ، بەشۆفەڵەوە هاتونەتە سەرمان و سەوزە و میوەکەمان دەخەنە نێو ئۆتۆمبێلی خۆڵ وخاشاک و دەیبەن.

ووتیشی دەبو پێش وەختە ئێمەیان ئاگاداربکردایەتەوە ،یاخود هیچ نەبێت رێگەمان پێ بدەن ئەشیاکانمان هەڵیبگرینەوە بەڵام بردیان بۆ فڕێدان .

کاسبکارەکە ووتیشی حکومەتێک نەتوانێت خەڵک  دادمەزرێنێت یاخود هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد بکات و شوێنێک دەست نیشان بکات بۆ کاسبکاران و سەوزە و میۆە فرۆشەکانی تێدا کۆبکاتەوە ئە حکومەت و دەسەڵاتە بۆ چی باشە؟ 

لای خۆیەوە فەلاح یایچی قائیمقامی کەرکوک بە رێگای کوردستانی وت، ئێمە پێشتر چاوپۆشیمان لێیان کردوە بۆ ئەوی بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن، بەڵام ئەوان زیاتر لەشۆستەکان دەر ئەچوون و  شەقامەکانیان دەگرت، بۆیە چیتر چاوپۆشی ناکرێت و دەست لەکەس ناپارێزین ، وتیشی لە ئێستادا هیچ شوێنیکیان بۆ دیاری نەکراوە  کە کاری تێدا بکەن ، ئەتوانن لە ناو کۆڵانەکان بسورێنەوە ، یاخود دەتوانن لە شەقامێکی لاوەکی کە قەرەباڵغی و فشاری زۆر لەسەر نەبێت، کەسابەتی تێدابکەن،بەڵام  هەر شوێنێکیش دیاری بکەین دەبێت شوێنێکی یاسای بێت و کێشە لەسەر زەویەکەی نەبێت بۆ ئەوەی بتوانین رێکیبخەین بۆیان.

یەحیا نورەدین بەرپرسی زیادەڕۆیەکانی کەرکوک بەرێگای کوردستانی وت، لە ئەمڕۆ بەدواوە بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی رێکخستنی ناوشار ، بڕیارمانداوە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر شەقامەکان دەست پێبکەین و دەست بە سەر ئەو عەرەبانە و ماتۆرە سێ تایانەدا بگرین  کە شۆستە و شەقامە سەرەکێکی و دیارەکانیان داگیرکردوە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبیت تاکو کۆتای بەو دیاردەیە دەهێنین .

وتیشی پۆلیسی هاتوچۆ دەست بەسەرماتۆڕەکاندا دەگەرێت ، هەروەها عەربانەکان لەو شوێنە تێکدەشکێنرێت و دەچێت بۆ گەراجی خزمەتگوزاری ،ئەوەشی جێ بەجێی نەکات لە دوای ئێمەوە بێتەوە سەر شۆستەکان سزای دارایی دەدرێت، سزاکەش لە 250 هەزار دینار تا یەک ملیۆن  دینار، پاشان دەدرێت بە دادگا و دادوەر بڕیاری لەسەر دەدا،داهاتی ئەو پارەیە بۆ شارەوانی دەبێت و پاشان رادەستی بەغدا دەکرێت.

No photo description available.

No photo description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا