ڕێگای کوردستان

لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هێشتا چاوەڕوانی یەکلایکردنەوەی مووچەی مانگەکانی ١١و ١٢، بوون، کەچی دەسەڵاتدارانی هەرێم سیناریۆیەکی نوێیان خستە گەڕ، بۆ لە بیربردنەوەی دوو مووچەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ی ڕابردوو، هەروەها خواردنی ٢٤٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ئەو دوو مانگە.

ڕەوانەنەکردن و دواخستنی لیستی مووچەی مانگی یەک و دروستکردنی پاساوی میزانیە و وردبینی، تەنها کات کوشتن نەبوو، بەڵکو تاکتیکێکی نوێی دەسەڵات بوو، بۆ ونکردنی چارەنووسی دوو مووچەی فەوتاو و داهاتێکی زەبەلاحی ناوخۆ.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بەسەر مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، ئینجا دەسەڵات بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی خستە سەر هەژماری بەغدا. 
ئەم دواکەوتنە کە بە بیانووی موراجەعە و میزانیە و پاکتاوی حسابات پاساو دەهێنرایەوە، بووە هۆی ئەوەی مووچەخۆران تەواوی سەرنجیان بچێتە سەر ئەوەی ئاخۆ کەی مووچەی مانگی یەک دێت؟.

ئەم سەرقاڵکردنەی مووچەخۆران بە مووچەی مانگی یەک، پیلانێکی دەروونییە بۆ ئەوەی داواکاریی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردوو کاڵ ببێتەوە، بەشێوەیەک، ئێستا خەمی فەرمانبەر بووەتە وەرگرتنی مووچەی نوێ و باسی مافە خوراوەکانی ساڵی پار ناکات.

خاڵی سەیرو سەرەنج ڕاکێش لەم هاوکێشەیەدا، داهاتی ناوخۆی ئەو دوو مانگەیە، کاتێک بەغدا مووچەی ئەو دوو مانگەی نەنارد و هەرێمیش دابەشی نەکرد، ئەی ئەو ٢٤٠ ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ چی لێهات؟
بەگوێرەی خوێندنەوەکان، ئەم پارەیە بەبێ دەنگە دەنگ خورا و چووە گیرفانی دەسەڵاتەوە و ئێستا بە هاتنی مووچەی مانگی یەک، سەرپۆش لەسەر ئەو دزییە ئاشکرایە دادەنرێت.

دروستکردنی قەیران لە لیستی مانگی یەکدا، تەنها فێڵێک دەسەڵاتدارانی هەرێم بوو بۆ ئەوەی ڕای گشتی لەو ٢٤٠ ملیار دینارە و چارەنووسی مووچەکانی کۆتایی ساڵ دووربخەنەوە و وا لە خەڵک بکەن بە کەمترین مافی خۆیان کە مووچەی مانگێکە ڕازی بن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا