سەرچاوەکانی هەواڵ پێشنیارێکی حکومەتی سوریایان ئاشکرا کردووە بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری حەلەب ، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکراتی ( هەسەدە)ئەم پێشنیارەی ڕەتکردووەتەوە.

ئەو پێشنیارەی کە سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ( هەسەدە) بەرەو ڕەققە لە بەرامبەر چوونە ناوەوەی تەنها هێزەکانی ئاسایشی گشتی، نەک سوپا لەخۆ دەگرێت.

لەم ڕێگەیەوە حکومەتی شەرع دەیەوێت بەبێ چوونە ناو شەڕێکی سەربازیی گەورە و پڕ تێچوو لەناو گەڕەکە قەرەباڵغەکاندا، دەسەڵاتی کارگێڕی و ئەمنی خۆی بگەڕێنێتەوەو جۆرێکیشە لە تەکتیک 

کە بۆ کەمکردنەوەی دەمارگیری نەتەوەیی لەو گەڕەکانەدا بەکاردێت، بۆ ئەوەی سیمایەکی "مەدەنی/ئەمنی" بە کۆنترۆڵکردنەکە بدرێت نەک سیمایەکی سەربازی ڕەها.

بەڵام سەرچاوەکان جەختیان لەسەرمکردووەتەوە، کە (هەسەدە) ئەم پێشنیارەی ڕەتکردووەتەوە ،چونکە بوونی سەربازی خۆی لەو ناوچانە وەک تاکە گەرەنتی بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەبینێت لە مەترسیەکانی هێزەکانی شەرع و پاراستنیان لە کۆمەڵکوژی هاوشێوەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی 

کە گروپە چەکدارەکان لە دژی دروز و عەلەویەکان ئەنجامیاندا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا