شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لەمڕۆوە تا كۆتایی هەفتە شەپۆلێكی بەفر و باران تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و لە چیاكان بەفرێكی زۆر دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، "رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی کاریگەری ئەو کەشوهەوا ناسەقامگیرەی ماوەی چەند رۆژێکە ڕوویکردووەتە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سبەی سێشەممە لە زۆربەی ناوچه شاخاوییەکانی هەولێر، دهۆک، ئیدارەی راپەڕین، سۆران، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان لەم ناوچانە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە و ناو بەناو بە پچڕپچڕی بڕ و جۆری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت."

وتیشی، "لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی لاواز هەیە و پێشبینی دەکرێت نمەباران ببارێت، بەڵام درەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە گۆڕانکاری لە بڕ و جۆری باران لەم ناوچانە روودەدات و لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لە درەنگانی شەو تا بەرەبەیان ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە لە هەندێ کات ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکەی باراناوی هەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سبەینێش خێرایی با له تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاک دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە دەشتاییەکان خێرایی با لە سەرووی ٥٠ کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا."

باسی لەوەشکردووە، "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی زۆرباشی بارانبارین بە هەورەبرووسکە و تەرزەی کورتخایەن سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا