پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ،بڕیاریدا هەر ئۆتۆمبێلێکی خوار مۆدیل 2000   قەدەغە بکات و تابلۆ سورەکان وەربگرێتەوەو بیانگۆڕێت بە تابلۆی زەرد و وەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری شۆفێرانی پاسی کۆستەر لەبەردەم بینایەی پارێزگای کەرکوک، گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامداو داوایان لە پارێزگاری کەرکوک کرد، کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

عیماد جەبار شۆفێری کۆستەرەو لە نێو گردبونەوەکەدا بە پەیامنێری ماڵپەڕی ڕێگای کوردستانی ووت، ئەم بڕیارە بەلای کەمەوە هەڕەشە بۆسەر ژیان و گوزەران و بژێوی ڕۆژانەی 300 خێزانی شاری کەرکوک دروست دەکات، ووتیشی تا ئێستا هەشت پاسی کۆستەر بەهۆی ژمارەکەیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

داواشیکرد هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێیان خۆشبن کەتاکو ئێستا کۆستەرە کۆنەکان لەهێڵەکان کار دەکەن، پێویستە لە کەرکوکیش ژمارەکانیان بۆ نوێ بکرێتەوەو لەبەرانبەردا ئامادەن پارەی نوێ کردنەوەکە بدەن.

هاوکات هەر لەنێو گردبونەوەکەدا شۆفێرێکی تر بەناوی ئیحسان محەمەد بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئوتۆمبێلەکەم هیچ کێشەیەکی یاسایی نییه کەچی ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوکەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراو

لای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک ڕونیکردەوە،" ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە 

و بڕیاری سەروی خۆیانەو بەبێ جیاوازی لەسەرجەم پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا