بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی حەمید مەجید موسا سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق، پرسەنامەیەکی ئاڕاسەی کەسوکار و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کرد و رایگەیاند: حەمید مەجید موسا و دۆست و هاوڕێی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و  بەڕێزەوە یادو یادەوەرییەکانی بەرز ڕادەگرین.

نیگەران بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری عیراق، مامۆستا حەمید مەجید موسا سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق و دۆست و هاوڕێی نزیکی سەرۆک مام جەلال.

بۆ ئەم ماتەمە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

لەدەستدانی کەسایەتییەکی سیاسی وەها کە بەدرێژایی مێژووی تەمەنی رۆڵی لە رووداوەکاندا دیاروبەرچاوبووە وەک داکۆکیکارێکی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد جێگەی داخی هەموومانە و بەڕێزەوە یادو یادەوەرییەکانی بەرز ڕادەگرین و رۆحی مامۆستا حەمید مەجید موسا بۆ هەمیشە شادبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا