
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، بە مەرج رازین هێزەکانمان لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب بکشێنینەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات.
ووتیشی، پاراستنی خەڵکی سڤیل لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کاری هەرە لەپێشینەیە و بە مەرجی هەبوونی ئاسایشی خۆجێیی، پێشوازی لە پێشنیازی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان بۆ رۆژهەڵاتی فورات.
هەروەها پێشوازی لە پێشنیازی هێزە نێودەوڵەتییە نێوەندگیرەکان دەکەین بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکان لە شێخ مەقسوودەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات بە شێوەیەکی پارێزراو."
ئیلهام ئەحمەد تەئکیدی لەسەر کردەوە یەکێکی تر لە مەرجەکانمان،هەبوونی ئاسایشی کوردیی خۆجێیی و ئەنجوومەنێکی خۆجێیی بۆ دانیشتووانی دوو گەڕەکەکە مسۆگەر بکرێت، بە جۆرێک لەگەڵ رێککەوتنی 1ی نیسان بگونجێت.