رەزا شـوان

 

مـینالە پـۆلی شەشی قـوتابخـانەی بنـەڕەتی دایـە. کچـۆڵەیەکی زیـرەک و رووخـۆش و خەیاڵخـۆشە. کـنجکاوی و زۆرپـرسە. دەیەوێـت زۆرتریـن شت و نهـێـنییەکان بـزانێـت. بە باشی ئامـێرە دیجـیتاڵـییەکان بەکـاردەهـێنێـت و سوودێـکی زۆری لـێيان وەرگـرتووە. هەرگـیز لە بیـرکـردنەوە و خەیاڵکـردنیـش بـێـزار نابـێـت. 
رۆژێـک مـیـنا خەیـاڵ بـردییـەوە.. لەبـەر خـۆیـەوە، وتـی:"حـەزدەکـەم بـۆ یەکـەم جـار بانگی خـۆر و زەوی و مانگ بکەم و ببـن بە میـوانـم" بـۆ ئەم مەبەستەش، نامەیەکی بانگهـێشتی میوانداریی بۆ هەرسێکیان نارد. کە نامەکەیان پێگەیـشت، خۆر و زەوی و مانـگ، هـێـندە بە کـوڵ پـێکەنـین، خەریـک بـوو ببـوورێـنەوە. 
خـۆر و زەوی و مانـگ: مـیـنـا خـان، تـەنـدروسـتـیـت باشـە؟ یان وڕێـنـە دەکـەیـت؟! 
مـیـنـا: تەنـدروستـیـم زۆر باشـە و وڕێـنـەش ناکـەم . 
خـۆر و زەوی و مانگ: ئەی ئەوە بەڕاسـتە، کە دوو هـەسارەی گەورەی وەک خـۆر و زەوی و تەنێکی وەک مانگ، ببن بە میوانت؟! دەبێت ژووری میوانتان چەند فـراوان و گەورە بێـت؟کە بانگهـێـشتی هەرسێکـمانت کـردووە،کە پـێکەوە میوانداریـت بکەیـن؟ 
مـیـنـا: بەڵی بەڕاستـمە. میـوانخـانەکەشـمان ژوورێـکی ئاساییـە. 
خـۆر: ئەی ئەوە نازانیـت، کە مـن لە ئاگـرم؟ ئەگەر زۆر لـێتان نـزیک ببـمەوە، بە تینی گـڕی نـاوازەم، هەمـووتـان دەسـووتـێـن، ئـاوی هـەمـوو زەریـا و دەریـا ورووبـارەکان وشک دەبـن. تەنـانەت زەوی و مـانگـیـش، بـە گـڕی زۆر گـەرمیبێـوێـنەمدەتـوێـنەوە. نە ژیـان دەمـێـنێـت و نە هـیچ شـتـێک دەمـێـنـێـت؟ 
مـیـنا: بەڕێـزم، مـن نـەزان نیـم و ئـەم راسـتـیـیانـە دەزانـم. 
زەوی: وا دیـارە نیـازت خـراپـە و دەتەوێـت مـن و مانـگ، لە گەڵ خۆتـدا لەناوبچـیـن؟ 
مانـگ: واز لەم خەیاڵە پووچانەت بهـێـنە و بـڕۆ ئەرکەکانی قوتابخانەت جـێبەجێ بکە. 
میـنا(بە زەردەخەنەیەکی ناسکەوە): نەخـێر نیازم خـراپی نییە. ئەرکەکانیشم جـێبەجێ کـردوون. بە هـەڵـەش لـێـم تـێـمەگـەن، مەتـرس هـیچـیـشـتان لەنـاونـاچـن. 
خـۆر و زەوی و مانگ: مینا خان کە ئەم راستییانە دەزانیت، بۆ بانگێشتی میوانداریمان دەکەیـت؟ کـوا لە گەردوونـدا ـ جگە لە ئاسـمان ـ شـوێـنـێکی هـێنـدە فـراوان هـەیە، کە جـێی هـەرسـێکـمانی لێ بـبـێـتەوە؟ ئـەم قـسە هـەلـەق و بەلـەقــانەچـین دەیـانکەیـت؟! یان گاڵـتەمـان پـێـدەکەیـت؟ 
مـیـنا: قسەکانم هەلەق و بەلەق نیـن و گاڵتەشتان پـێـناکەم.. ئێـوە زۆر خوشەویـستن و ژیـانتان پــێبەخـشیـویـن. بـەڵی ئـەو شـوێنـە لـەلای مـن هـەیە. قـەوارەی شـوێـنەکەش بـە قـەی پەرتـوکـێکە، جـێی ئێـوە و لە ئێـوەش زەبـەلاحـتری لـێـدەبـێـتەوە. 
خـۆر و زەوی و مانگ، هـێندەی تر سەریـان سـووڕما. شوێنێک رووبەرەکەی بەقـەی بەرگی پەرتوکـێک بێـت.. چـۆن شوێنی ئێـمە و لە ئێـمەش زەبەلاحـتری لێـدەبێـتەوە؟! 
مـیـنـا: بەڕێـزانـم، ئـەو شـوێـنـە ئـۆنـلایـنە.. ئـۆنـلایـن(ئـیـنـتەرنێـت). 
خۆر و زەوی و مانگ: ئۆنلاین؟ شوێنێکی هێندە فراونە جێی هەرسێکمانی لێدەبێتەوە؟ 
مـيـنـا: بـەڵێ، مـن دەتـوانـم لە ئـۆنـلایـنـدا، هـەرسـێکـتان بەیـەک بگەیـەنـم. ئـۆنـلایـن ئامێـرێکی سـوودبەخـشە و زانـایانی داهـێـنەر دایانهـێنـاوە. گـوێـم لـێبگـرن بـە کورتی باسی ئـۆنـلایـنـتان بـۆ دەکـەم.
کە خـۆر و زەوی و مـانـگ، بـۆ یـەکـەم جـار لە ئـۆنـلایـنـدا، پـێـکەوە دەرکـەوتـن، زۆر دڵخـۆشبـوون. دەستخـۆشـییەکی زۆریـان لە زانـا داهـێـنەرەکان کـرد. چەپـڵەیـەکـیـشیان بـۆ مـیـنا خـان لـێـدا.
نەرویـج: ٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا