شەست و سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژی ٨ ی شوباتی ١٩٦٣ تاقمێک چەقۆکێش لە بەعسی و نەتەوەپەرستەکان، بە پشتیوانی ئیمپریالیزم و هێزە کۆنەپەرستەکانی ناوخۆیی و ئیقلیمی، کودەتایەکی خوێناویان لە دژی کۆماری عێراق و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ ی تەممووزیت ١٩٥٨ و تێکڕای گەلی عێراق و پێکهاتەکانی و هێزە دیموکراتی و پێشکەوتنخوازەکان و بەر لە هەموویان حزبی شیوعی عێراق ئەنجامدا.

لەو ڕۆژەوەی بەعسی و نەتەوەپەرستەکان جڵەوی حوکمڕانیان گرتە دەست، عێراقیان نوقمی خوێن و شەڕ و کاولکاری و سەرکوتکردنی خەڵک کرد

سامانە زۆر و زەبەندەکانی لە شەڕە بێ ماناکان و وێرانکردنی عێراق بە فیڕۆ درا کە کوردستان پشکی گەورەی بەرکەوت هەتا گەیشتە ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنی گوند و شارەکانی.

نەفرەت لە بەعس و پشتیوان و هاوکارانیان.

نەمری بۆ شەهید و قوربانیانی دەستی تاقمە خوێنڕێژەکەی بەعس و نەتەوەپەرستان.

 

May be an image of text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا