
ڕێگای كوردستان
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی ئێران هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەداتەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەو هەڕەشەیە بە یەکجاری کۆتایی پێبهێنرێت. لە بەرامبەریشدا، ئەمریکا پێشنیاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زیاتر ڕەتدەکاتەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ، لە وتارێکیدا کە ڕۆژی شەممە (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بڵاوبووەوە، ڕایگەیاند: «ئێران جارێکی دیکە کار بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات و سڵ لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی ئێمە ناکاتەوە، بۆیە پێویستە ئەو هەڕەشەیە بە یەکجاری کۆتایی پێ بهێنرێت تا ناوچەکە لە ئاشتیی سەرتاسەریدا بژیت.»
لە چوارچێوەی هەمان لێدواندا، نەتەنیاهۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکێتیی نیشتمانی لە ئیسرائیل کردەوە و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە سەرووی بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە، بیر لە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی بکەنەوە و بەرپرسیارانە بڕیار بدەن.
هەڵوێستی ئەمریکا هاوکات، لێدوانەکانی نەتەنیاهۆ دوای وتارێکی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت. ڕوبیۆ جەختیکردەوە کە لە ئێستادا پێویست بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی زیاتر دژ بە تاران ناکات، چونکە سزا و ئازارە ئابوورییەکانی ئەمریکا ئێرانی هێندە لاواز کردووە، کەچی لە هەمان کاتدا دڵنیابوونەوە لە دەستنەگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی بە "سەرکەوتنی ڕاستەقینە" دەزانن.
