​تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم سەردەمەدا بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی هەر تاکێکمان و جیهانێکی گەورەیان لەناو شاشەیەکی بچووکدا بۆ کۆکردووینەتەوە، کە دەکرێت ببێتە سەرچاوەی زانست و پێشکەوتن، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ ئەو کەسانەی کە هۆشیاری تەواویان نییە و نازانن چۆن بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵدا بکەن ڕێک وەک چەکێکی مەترسیدارە بەدەست کەسێکی نابیناوە، کە نازانێت ئاراستەکەی بەرەو کوێ دەگرێت و کێ بریندار دەکات، چونکە کەسی نابینا ناتوانێت مەترسییەکان ببینێت و بەبێ مەبەست زیان بە خۆی و دەوروبەری دەگەیەنێت. بەکارهێنەری ناهۆشیاریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەبێ بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندن هەموو زانیارییەک بڵاودەکاتەوە و دەکەوێتە ناو داوی هەواڵی ناڕاست و پروپاگەندەوە، کە دەبێتە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا هەروەها بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆری بێ سوود لە سەیرکردنی بابەتی بێ مانا وا دەکات مرۆڤ لە ئامانجە سەرەکییەکانی ژیانی دووربکەوێتەوە و تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی ببێت زۆر جار دەبینین بەهۆی بەکارهێنانی هەڵەی ئەم تۆڕانەوە ناوبانگی کەسانێک دەزڕێندرێت و نهێنییە تایبەتییەکانی ژیان دەبنە جێگەی باسی گشتی کە ئەمەش برینێکی قووڵ لە دەروونی تاکەکاندا جێدەهێڵێت، بۆیە زۆر گرنگە بەر لەوەی بچینە ناو ئەم جیهانە گریمانەییەوە چەکی زانست و هۆشیاری بەدەست بهێنین و فێری ئەوە ببین کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنها ئامرازێکن بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ نەک ئەوەی مرۆڤ ببێتە کۆیلەی ئەوان و بە دەستی خۆی ژیانی خۆی و ئەوانی دیکەش وێران بکات، چونکە هۆشیاری تاکە گەرەنتییە بۆ پاراستنی خۆمان لە مەترسییەکانی ئەم جیهانە دیجیتاڵییە پڕ لە ئاڵنگارییە.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا