بەهۆی خستنە خوارەوەی درۆنێكی ئێرانی و نزیكبوونەوەی كەشتیەكی جەنگی ئێران لە كەشتیەكانی ئەمەریكا و ئاڵۆزبوونەوەی بارودۆخەكە، نرخی نەوتی خاو بەرز بۆوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 65 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 67.98 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 69 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 63.90 دۆلار.

هەردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت لە دوێنێ سێشەممەدا نزیکەی 2% بەرزبونەتەوە.

   سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستوەتە خوارەوە کە بە "شێوەیەکی شەڕانگێزانە" لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بوەتەوە لە دەریای عەرەبی، لەکاتێکدا کۆمەڵێک كه‌شتی چەکداری ئێرانی لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئاڵای ئەمریکا لە گەروی هورمز نزیکبونەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا