
ناوه‌ناوه له‌ناو خوێنه‌ر و نوسه‌ری كورددا، باسێك سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه گوایه پانتایی ڕۆشنبیری بووه‌ته شوێنی گێچه‌ڵی سێكسی و فرۆشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ڕه‌مزی و ئه‌و جۆره باسانه. پێش هه‌موو شتێك خاڵه سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه كه پانتایی ڕۆشنبیری به‌ته‌نیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كێشه‌ی سێكسه‌وه نیه. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی كڵێشه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له كه‌لتوری كوردی دا، گوزارشت له چه‌ندین كێشه‌ی ئاڵۆزتر ده‌كات كه له‌ژێره‌وه به‌ناو یه‌كدا ڕۆیشتوون و تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگاكه پیشانده‌ده‌ن. به مانایه‌كی تر، تێوه‌گلاندنی پانتایی ڕۆشنبیری له پرسی سێكس ته‌عبیر له شتێكی ڕیشه‌ییتر ده‌كات كه ڕه‌نگه بتوانین یه‌ك دوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
پانتایی ڕۆشنبیری، خۆی شوێنی بیركردنه‌وه‌یه له هه‌موو كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سێكسی. به‌ڵام كاتێك به هه‌ق و ناهه‌ق له‌م كه‌ڵكه‌ڵه‌یه ده‌ئاڵێت، شتێكی زیاترمان له‌سه‌ر خۆی پێ ده‌ڵێت كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "كێشه‌ی سێكس چاره‌نه‌بووه". هه‌ر كێشه‌یه‌ك، چ له ئاستی تیۆری و چ پراكتیكیشدا، ده‌بێت له پانتایی ڕۆشنبیری دا بیری لێ كرابێته‌وه و دواییش هه‌رس بووبێت. بووبێته گوتاری ڕۆشن و پێشكه‌وتنخوازانه، و له‌و كڵێشه سه‌ره‌تاییانه ده‌رچووبێت كه هه‌ر درێژكراوه‌ی عه‌قڵی دینی و خێڵه‌كی و هه‌سته دێرینهكانن. كاتێك كێشه‌ی له‌ش و په‌یوه‌ندییه ڕه‌گه‌زییه‌كان چاره‌نه‌بووه، و له‌ژێر په‌رده‌دا ماوه‌ته‌وه (یان به زمانی تیۆری، به‌ر ڕۆشنایی "ئه‌ویتری گه‌وره" نه‌كه‌وتووه) ئیدی له‌و جێیه‌دا چڕده‌بێته‌وه و ته‌نگژه درووستده‌كات كه باسمانكرد: پانتایی ڕۆشنبیری. سه‌دساڵ پێش ئێستا ڕۆشنگه‌رانی كورد له‌م پانتاییه‌دا، ده‌بوو به‌رگری له خوێندن و خۆیان وته‌نی "عیلم و عیرفان" بكه‌ن؛ به‌ڵام دوای سه‌ده‌یه‌ك ئه‌ركه‌كه ده‌گۆڕێت: ده‌شێت زه‌ین و مێشكه‌كان فێری خوێنده‌واری بووبن، به‌ڵام له‌شه‌كان هه‌ر له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی كۆندا مابێتنه‌وه. سه‌رێكی خوێندوو (خوێنده‌وار)، به له‌شێكی سهركوتكراوهوه ئه‌و كڵێشانه به‌رهه‌مدێنێت كه زووزوو ده‌یبیستینه‌وه: شتانی وه‌ك "ڕۆشنبیر، پێ له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر ڕاده‌كێشێت". وهكبڵێی "خۆ-سانسۆركردن" و "پیرۆزكردنی له‌ش"، سیفه‌تێكی جه‌وهه‌ریی پانتایی ڕۆشنبیری بێت. بكه‌ری پشت ئه‌م كڵێشانه، گه‌رچی له‌ڕواڵه‌تدا ژن‌وپیاوی كهلتورپارێزن، به‌ڵام كێشه‌كه كه‌لتوره‌كه خۆیه‌تی. په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان له كهلتورهكهدا هه‌ر نه‌خۆشانه‌ن، بۆیه ناچار دهرهاوێژییهكه ڕووی له پانتایی ڕۆشنبیرییه؛ چونكه له‌وێدا كه‌لتور به زمانێكی تر دێته‌گۆ.
پێشگریمانه‌ی ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌یه كه سێكس په‌یوه‌ندیی به ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیریشه‌وه هه‌یه. واته به كۆی نیشته‌جێكانی ناو كه‌لتوره‌وه. به‌ڵام ئه‌وده‌م له‌سه‌ر ڕۆشنبیر چڕده‌بێته‌وه كه ناچاره بیری لێ بكاته‌وه و به‌جۆرێكیش مۆدێلێكی لێ بخاته‌ڕوو. به‌ڵام ئاشكرایه لای ئێمه نه وه‌ك پێویست بیری لێ كراوه‌ته‌وه، نه مۆدێلێكی مرۆیی و عه‌قڵانییشی لێ خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی هه‌یه هاتوچۆیه‌كی هیستریاییه له‌نێوان نه‌ریت و مۆدێرنه‌دا، كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه ڕۆشنبیره‌كه خۆیشی قوربانییه. قوربانیی ئه‌و كڵێشانه‌ی كه به‌دڵی دابونه‌ریته و ئه‌ویش زۆرجار بێبیرلێكردنهوه ده‌یانڵێته‌وه. جار هه‌یه كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك خۆیان پیاوی ڕۆشنبیر ڕابكێشنه ناو گه‌مه‌یه‌كی نمایشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆیان وه‌ك قوربانی نیشانبده‌ن. گوژمی كه‌لتور له‌سه‌ر ئه‌م جۆره خه‌ڵكه، به‌جۆرێكه له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و ده‌گوترێت "با هه‌رچی په‌ڕاوی له‌و جۆره‌یه هه‌ڵبدرێته‌وه". فاشیزمی كه‌لتوریی پشت ئه‌م بانگهێشته، له‌وه ڕوونتره ڕوونبكرێته‌وه.
له‌م چركه‌ساته‌ی ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردی دا، شتی كۆن و نوێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون. هه‌ڵه ناكه‌ین گه‌ر بڵێین به‌شی زۆری ئه‌و درووشم و ده‌مامك و چه‌مكانه‌ی به‌رزده‌كرێنه‌وه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شته بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ژێره‌وه به‌سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه. بۆ نمونه، ده‌شێت كه‌سێك یان بهریانێك باسی دادایزم یان نیهیلیزم بكات، به‌ڵام كێشه‌كه له‌بنه‌وه خێزان بێت. یان كچێك كه باسی پۆستمۆدێرنه ده‌كات، مه‌رامه نهستهكییهكه خۆلادان بێت له سێكسی فرۆیدی. هه‌ر له‌م چركه‌ساته‌دا، دو جۆر سوپه‌رئیگۆ له ململانێدان له‌ناو كه‌سایه‌تیی كورددا: سوپه‌رئیگۆی باوكانه و سوپه‌رئیگۆی دایكانه. به‌پێی سوپه‌رئیگۆی باوكانه، ده‌بێت ئه‌مه بكه‌یت و ئه‌وه نه‌كه‌یت، بكه و مه‌كه. به‌ڵام به‌پێی سوپه‌رئیگۆی دایكانه، ده‌بێت كه‌سێكی خۆشویستراو بیت، ئایدیاڵ بیت، یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتوو بیت و ئا له‌م جۆره خورافانه. كه‌لتوری كوردی هه‌ڵگری ئه‌خلاقێكی ده‌مارگیره كه وه‌ك ناوكێكی پاتۆلۆژیك (ناته‌ندرووست) ماوه‌ته‌وه، و ئه‌مه باوكانهكهیه. ڕه‌هه‌ندێكی تازه‌ی جیهانییشی هاتووه‌ته‌سه‌ر كه هه‌موو تاكێك هانده‌دات خۆشحاڵ بێت، خۆی بنیات‌بنێت، چێژوه‌ربگرێت، و سه‌ركه‌وتوو بێت و (...). ئه‌مه‌ی ناوكهوانهكه شمولی واقیعی ئێمه ناكات، چونكه ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندیی باشت به‌وانیتره‌وه هه‌بێت". ئێمه دوای لێكئاڵانی هه‌ردوو سوپهرئیگۆكه، په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانمان شڵه‌قاوه. یه‌كه‌میان زێده‌تونده و دووه‌میشیان هه‌ر زێده‌توند، به‌ڵام له‌ناو یه‌ك فه‌زای سوبێكتیڤدا كه جار هه‌یه سرووشتی هێڵێك وه‌رده‌گرن و ده‌چنه سه‌ر یه‌كتر: له حاڵه‌تێكی وایشدا، مرۆڤێك ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌یلی بۆ هیچ نیه، ده‌ربڕینی توندوتیژی نه‌بێت. دیاره خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشوو، به‌ڵكو زه‌مینه‌سازییه بۆ تاكێك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێوان دونیای كۆنی باوكانه و نوێی دایكانه‌دا به‌جۆرێك ڕابگرێت خۆی له‌ناونه‌چێت. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، سوبێكتێكی په‌رته له‌ژێر فشارێكی دووجادا كه ناچاره به‌ده‌م تێژه‌نینه‌وه پێبكه‌نێت كه لهقووڵاییدا خۆشحاڵ نیه و پێشناكهنێت.
ناكۆكییه‌كانی كه‌لتوره‌كه، بووه‌ته به‌شێك له ڕیا و ناكۆكیی پانتاییه ڕۆشنبیرییهكهش؛ چونكه مرۆڤه‌كه هه‌مان مرۆیه. هیچكه‌س نیه ڕێژه‌یه‌ك له‌م ڕیایه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت، چونكه شته‌كه خۆی له تاك سه‌رووتره. پانتاییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و به‌شێوه‌ی دیاله‌كتیكی گرفتێك تێپه‌ڕێنێت، له هه‌وڵدایه هه‌نگاوێك بگه‌ڕێته‌وه دوا: بۆ نمونه، ده‌وترێت پێویسته سزای كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و پیاوانه بدرێت و شته‌كه هه‌ڵبماڵرێت. ئاشكرایه ئه‌م فه‌رمانه، هه‌مان فه‌رمانی سوپه‌رئیگۆی باوكانه‌یه و له‌بری پیاوێك، ژنێك ده‌ریده‌كات. ژنه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ر پیاوی كهلتورپارێزن. هه‌ندێكیشیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆشنگه‌ر و عه‌قڵانییان به‌و باسانه‌وه نیه و گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك گرێن كه سه‌ره‌نجام سه‌ر له ژیانی پیاوێكی پاره‌داره‌وه ده‌رده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك به‌پاره ده‌كڕێت، ئازادییه خۆڕسكه كهلتورییهكه نه‌بێت. پیاوێك كه به‌ر له‌و حاڵه‌ته، ته‌مه‌نی هه‌یه و مافی عه‌شق و سێكسی نیه؛ به‌ڵام دواتر پاره له ژێستێكی شكسپیرییدا گهنجیدهكاتهوه!
ئه‌مڕۆ چاپكراوی كوردی هه‌ڵده‌كشێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندییان به دۆخی سرووشتیی كۆمهڵگاكهوه نیه. هه‌م وه‌ك ناوهڕۆك ڕۆشناییه‌كی ئه‌وتۆیان تیا نیه، و هه‌م ڕه‌هه‌ندی بازاڕیش گۆڕیونی بۆ شمه‌كی سوكنابهخشی ڕاگوزه‌ر. وهكبڵێی له‌م نێوانه‌دا پرسی ئازادی، ته‌نیاوته‌نیا به‌پاره ده‌كڕدرێت و ده‌بێت ستایلی ژیانی مادی بخرێته جێی شه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئازادی. له په‌راوێزیشه‌وه، ناسیۆنالیزمێكی ناڕه‌سمیی كاڵ هه‌یه له سه‌ركوت و كۆنه‌پارێزی دا شان له شانی خێڵ و دین ده‌دات، و ده‌ستی چه‌وری خۆی به چه‌پدا ده‌سڕێت. ئه‌م ناسیۆنالیزمه كاڵه، دیسان له‌ش و عه‌شق و هتد سه‌ركوتده‌كات و ڕه‌وایه‌تی به كه‌لتوری خێڵ ده‌دات. ئه‌مه‌ش ئاسان ڕووده‌دات، چونكه پرسی سێكس خۆی پێشوه‌خت وه‌ك په‌یمانێكی شاراوه و بونیادیی نێوان هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێ هاتووه و كه‌س خۆی له قه‌ره‌ی نادات. هاوكات ئه‌و چه‌په‌شی ڕاسته‌وخۆ و بێ‌تێڕامان ئازادیی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان یه‌كسان بكات به په‌یوه‌ندیی كاڵایی، ده‌بێته‌وه به هاوه‌ڵی هه‌مان ناسیۆنالیزمی كۆنه‌پارێز.
په‌ڕاوی ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، خاڵێكی هه‌ستیاری تیا بوو كه پانتایی ڕۆشنبیری سه‌رنجی نه‌چووه‌سه‌ر. مانه‌وه له‌ناو دووانه‌ی دۆست و دژدا، زۆرجار ڕه‌هه‌ندی ناسكی دیارده‌كان له‌بارده‌بات. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاوه له‌ڕووی یاساییه‌وه، مایه‌ی سزای خۆی بوو؛ به‌ڵام خاڵی نه‌بووه له خۆخشانی له كه‌لتوره باڵاده‌سته‌كه. ئه‌و فه‌زح (ئابڕووبردن)ـه‌ی درووستكرا، هه‌مووی له یاسادۆستی و دین‌بێزی‌یه‌وه نه‌هات؛ به‌ڵكو هه‌مان سوپه‌رئیگۆی باوكانه‌ی كه‌لتوری له‌ژێره‌وه ئیشی خۆی ده‌كرد: كه‌س بۆی نیه سنور ببه‌زێنێت و هتد. له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌ر پیاوان و ڕۆشنبیران نه‌بوون به به‌یاننامه‌ی "بیر-لێنه‌كراوه"وه كه‌وتنه ناو نه‌ریتی فه‌زحه‌وه؛ به‌ڵكو ژنان پێشوه‌خت خۆیشیان تێی كه‌وتبوون- ئیدی له په‌ڕاوه ڕاستهوخۆكهدا و چ له كاردانهوهكانیشدا. گۆڕانی كه‌لتوری، ئه‌وده‌م ده‌ڕه‌خسێت كه ژنیش وه‌كو پیاو بخرێته ژێر به‌رپرسیاری و پاشهاتهكانهوه؛ نه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌شنی مناڵێكی قوربانی ههڵاوێردبكرێت.
ئازادیی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان، به‌و واتا جه‌برییه نایه‌ت كه ده‌بێت هه‌مووكه‌س زۆرترین په‌یوه‌ندیی سێكسیی هه‌بێت. ئه‌مه‌شیان ڕه‌نگه هه‌ر بچێته‌وه سه‌ر سوپه‌رئیگۆی دایكانه كه فه‌رمانی په‌یوه‌ستبوونی به‌رده‌وام ده‌رده‌كات. بۆیه ده‌شێت مرۆ ساڵانێكی زۆر به یه‌ك ئه‌زموون بیبڕێته‌وه و هه‌ست به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ناوه‌كی و سوبێكتیڤیش بكات. سێكسی زۆر له‌م جۆره كهلتورانهدا، پتر له هه‌ژارییه‌وه دێت نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی. به‌كورتی، نه زۆری و نه كه‌می، هیچیان زاتی ئازادییه‌كه دیاریناكهن؛ به‌ڵكو باسه‌كه چۆنیه‌تییه نه‌ك چه‌ندێتی. بۆ ئه‌وه‌شی كه‌لتور چۆنیه‌تیی خۆی بگۆڕێت، ناچاره له پانتایی ڕۆشنبیری دا پاڵپشتیی هزری بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و بچهمكێنرێت. ڕه‌نگه زیاد له ڕێگه‌یه‌ك و ڕیفۆرمێكیشی بوێت: جار هه‌یه له هه‌ناوی دینێك یان كه‌لتورێكه‌وه، هاوكێشه‌یه‌كی دڕ نهرمدهكرێتهوه. جاری دیكه‌ش، پێناسه‌ی نوێ بۆ شته‌كان دێنه‌گۆڕێ. بۆ وێنه، گه‌ر وشه‌ی سێكس خۆی له نیگای یه‌كه‌مدا شتێكی زبره بۆ كه‌لتوره‌كه، ئه‌وا ده‌كرێت له‌ڕێی چه‌مكی "سێكسوالیته"وه له‌و هه‌ستیارییه‌ی دابشكێنرێت. سێكسوالیته ناكاته سێكس (و جووتبوون). به‌ڵكو پتر له مانای عه‌شق نزیكیدهكاتهوه. هه‌تا له ده‌روونشیكاریی فرۆیدی دا، مرۆڤه‌كان له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه عه‌شق و سێكس وه‌كو یه‌ك ئهزمووندهكهن. لای ساوا عه‌شق سێكسه، و سێكسیش عه‌شقه؛ كه له چه‌مكی سێكسوالیتهدا یه‌كده‌گرن. له‌ڕاستییدا، له گه‌وره‌ییشدا ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده‌ی عه‌شق و سێكس ته‌واو لێكجیانابنهوه و ته‌نانه‌ت خاڵی نین له توێژاڵێكی مه‌عنه‌وی. ده‌روونشیكاری وه‌ك جه‌مسه‌ری سێیه‌می سێكوچكه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه، ده‌توانێت تۆلێرانسێكی زیاترمان تیا بچێنێت به‌رامبه‌ر كڵێشه دڕه كه‌لتوری و ڕۆشنبیرییه‌كان.
گه‌ر ڕاستییه‌ك له‌م باسوخواسانه‌دا هه‌بێت له‌وێدایه كه ڕۆشنبیر یه‌ك كه‌س نیه، به‌ڵكو پێگه‌یه‌كی ڕه‌مزییه؛ به‌ڵام هێشتاش هیچ پێوه‌رێكی ڕوونمان نیه سنوری ئازادییه كه‌سییه‌كان تا كوێ دێت. ده‌شێت له جێیه‌كدا، حاڵه‌تێك ڕووی یاسایی وه‌ربگرێت؛ به‌ڵام له‌ڕووی ئازادیی مرۆییه‌وه هیچ پێوانه‌یه‌كی جێگیر بوونی نیه بڵێت ده‌بێت ڕۆشنبیر ئاوا بجووڵێته‌وه. ڕۆشنبیر له‌م ڕووه‌وه، مرۆڤێكه وه‌ك مرۆڤه‌كانی تر. بۆیه له‌سه‌ر كێشی جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، پێویستمان به جیاكردنه‌وه‌ی پرسی سێكسه له پانتایی ڕۆشنبیری. واته پانتایی ڕۆشنبیری، به‌زاتی خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و باسانه‌وه نیه.
