ڕێگای كوردستان


خانووی چاپ و بڵاوکردنەوەی "هارپەرکۆلینز" لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆچی دوایی جەفری ئارچەر، نووسەر و ڕۆماننووسی بەناوبانگی جیهانی و پەرلەمانتاری پێشووی پارتی پارێزگارانی بریتانیای ڕاگەیاند، کە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بە شێوەیەکی کتوپڕ و لە ئارامیدا لە نێو ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دواییکرد.
کورتەیەک لە ژیان و بەرهەمە ئه‌دبییەکان
ئارچەر لە کاروانی پێنج دەیەی نووسینیدا توانیبووی چەندین شاهکاری ئەدەبی پێشکەش بکات و پێشوازییەکی بێوێنەی خوێنەران لە سەرتاسەری جیهاندا بەدەستبهێنێت.
•    دیارترین ڕۆمانەکان: "کەین و هابیل" و زنجیرە ڕۆمانی "مێژووی کلیفتۆن".
•    ڕیکۆردی فرۆش: بەرهەمەکانی بۆ ماوەی ۱۴ ساڵ و پێنج مانگ لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی ڕۆژنامەی "سەندەی تایمز" و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و شەش مانگ لە لیستی پڕفرۆشترینەکانی "نیویۆرک تایمز"دا مابوونەوە.
•    ژمارەی فرۆش: کتێبەکانی بە ٤٩ زمانی جیاواز و لە ۱۱۹ وڵاتی جیهاندا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دانەیان لێ فرۆشرابوو.
•    دواین بەرهەم: بڕیارە لەم مانگەدا دواین ڕۆمانی بە ناوی "ئادەم و حەوا" بڵاوبکرێتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ خستنەبازاڕی، بەڵام بە مخابنەوە کۆتایی بە کاروانێکی نیوسەدەیی هێنا.
ژیانی سیاسی و قەیرانە یاساییەکان
لە ژیانی سیاسیدا، ئارچەر پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران بوو و لە ساڵی ۱۹۹۲ پلەی لۆردی پێبەخشرا لە ئەنجومەنی لۆردانی بریتانیا:
•    قەیرانی یاسایی: لە ساڵی ۲۰۰۱دا کارە سیاسییەکانی پەککەوت کاتێک دادگا بە چهار ساڵ زیندانیکردن سزایدا بە تۆمەتی شایەتیدانی درۆ لە دۆسیەیەکی دادگایی ناوزڕاندن دژی ڕۆژنامەی دەیلی ستار لە ساڵی ۱۹۸۷.
•    گەڕانەوە: لە ساڵی ۲۰۰۳ ئازاد کرا و گەڕایەوە بۆ کارەکانی لە ئەنجومەنی لۆردان تا ئەو کاتەی لە ساڵی ۲۰۲٤ بە فەرمی خانەنشین بوو.
لێدوانی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە
خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی هارپەرکۆلینز لەبارەی کۆچی دوایی ئەم نووسەرەوە خستیەڕوو:
"جەفری ئارچەر ئەفسانەیەکی دەگمەنی کایەی بڵاوکردنەوە و دەستکەوتێکی گەورەی ئەده‌بی بوو. ئەو مامۆستایەکی لێهاتووی چیرۆکخوان بوو کە خوێنەرەکانی هەموو شتێکی ژیانی بوون؛ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاریدەکرد و دەیان ڕەشنووسی دادەڕشت تا هەموو وشەیەک بە تەواوی وەک خۆی بنووسرێت. کۆچی دوایی لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ دنیای ئەدەب."
جەفری ئارچەر یەکێک بوو لە پرمشموڕترین کەسایەتییەکانی مێژووی هاوچەرخی بریتانیا، کە لە نێوان لوتکەی سەرکەوتنی ئەدەبی، دەسەڵاتی سیاسی و قەیرانە یاساییەکاندا ژیانی بەسەربردووە، بەڵام هەمیشە توانیبووی لە ڕێگەی ڕۆمانەکانییەوە متمانەی خوێنەرانی بپارێزێت.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا