
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە عێراق لەدایکبوون نزیکەی ١ ملیۆن و ١٨٠ هەزار منداڵ بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ، عێراق پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لە ڕووی زۆریی ژمارەی لەدایکبوونەوە، ئەمەش لە دوای هەریەک لە ووڵاتانی میسر و یەمەن.
ڕۆژانە نزیکەی ٣,٢٠٠ منداڵ لە عێراق لەدایکبوونە ، ئەمە سەرەڕای زۆری ژمارەکە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشووتر (٢٠٢٣ و ٢٠٢٤) ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتووان ژمارەکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و خێزانەکان زیاتر مەیلیان بەرەو کەمکردنەوەی ژمارەی خستنەوەی وەچەیە.
لە ساڵانی پێشووتر ساڵانە سەرووی، یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵ لە دایکبووە.
ئەم ژمارەیە بەشێکە لە ئەنجامی سەرژمێری و خەمڵاندنەکانی وەزارەتی پلاندانان و ڕێکخراوە جیهانییەکان بۆ دۆخی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥.
لە عێراق خێزانە عەرەبەکان بە بەراورد بە خێزانە کوردو تورکمانەکان و پێکهاتەکانی دیکە، زۆرترین مناڵ دەخەنەوە، بەو پێیەی زۆربەی پیاوانی عەرەب فرە ژنی پەیڕەو دەکەن.