ڕێگای کوردستان

لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕینی کارتی کاغەز بۆ کارتی ئەلیکترۆنی و بەستنەوەی داتاکان بە وەزارەتەکانەوە، کۆی گشتی ئەو ناوانەی کە لە سیستەمەکە دەرهێنراون یان ڕاگیراون، زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ناو بووە. ئەم ژمارەیە دابەش بووە بەسەر مردووان، گەشتیاران، ناوی وەهمی و دەوڵەمەندەکان

بەپێی داتاو ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، نزیکەی ٩٠٠,٠٠٠ (نۆسەد هەزار) کەس ناویان دیاری کراوە کە داهاتیان بەرزە،ئەم ژمارەیە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەکەیان لە ٢ ملیۆن دینار زیاترە، لەگەڵ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان.

بەشێک لەم ژمارەیە دوای تانەدان  ئەگەر بیسەلمێنن مووچەیان کەمترە یان بەهۆی دەرماڵەوە بەرز بووەتەوە، خۆراکەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام زۆرینەیان بڕدراوە.

هەروەها نزیکەی ٧٥٠,٠٠٠ (حەوت سەد و پەنجا هەزار) ناو، یان لە چەند شوێنێک دووبارە تۆمار کراون، یان کەسانێک بوون چەندین ساڵە کۆچی دواییان کردووە و خێزانەکانیان مردنەکەیان ڕانەگەیاندووە بۆ ئەوەی خۆراکەکەیان نەبڕدرێت.

زیاتر لە ٣٥٠,٠٠٠ (سێ سەد و پەنجا هەزار) کەس، بەپێی داتای پاسپۆرت و نشینگە، بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ (٩٠ ڕۆژ) لە دەرەوەی عێراق بوونە ،خۆراکەکەیان بلۆک کراوە تا کاتی گەڕانەوەیان و نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان.

لە بەرامبەر بڕینی خۆراکی دەوڵەمەندەکان، وەزارەتی بازرگانی جەخت دەکاتەوە کە گرنگی بە توێژی هەژاران داوە، زیادکردنی کەرەستەی خۆراکی بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن هاوڵاتی کە لەژێر چەتری (تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دان، ئەمانە مانگانە مادەی زیاتر وەک شیر، چا، شەکر، ئاردی سفر وەردەگرن بە بەراورد بە هاوڵاتی ئاسایی.

بەپێی وتەی وەزارەتی بازرگانی، ئەم پڕۆسەی بڕین و پاککردنەوەیە بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆر پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بە جۆرێک مانگانە ملیارەها دینار دەگەڕێتەوە کە پێشتر بەهەدەر دەدرا بۆ کەسانی وەهمی و دەوڵەمەند.

ئەم پارەیە بەکاردێت بۆ باشترکردنی جۆرییەت بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی دیکە.

پڕۆسەی (بڕین) بەردەوامە و ڕۆژانە داتاکان نوێ دەکرێنەوە، هەموو فەرمانبەرێکی حکومەت کە مووچەکەی بگاتە ٢ ملیۆن دینار، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە ڕێگەی داتاسێنتەری ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوەکەی بۆ وەزارەتی بازرگانی دەچێت و خۆراکەکەی دەبڕدرێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا