شارەزای ئابووری نەبیل مەرسومی کۆمەڵێک زانیاری گرنگی سەبارەت بەبودجەی ساڵی 2027ی عێراق، خستووەتە ڕوو. 
بەپێی زانیارییەکان، کۆی خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت بە 217.239 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە. ئەم خەرجییانەش دابەش بوونە بەسەر خەرجی وەبەرهێنان بە بڕی 47.897 ترلیۆن دینار و خەرجی کارگێڕی (تەشغیلی) بە بڕی 169.342 ترلیۆن دینار.
​لە تەرخانکراوە داراییەکاندا، بڕی 68.125 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی میلاکی هەمیشەیی دیاریکراوە کە بەراورد بە پێشووتر بڕی 8.951 ترلیۆن دینار زیادی کردووە. هەروەها تەرخانکراوی چاوەدێری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە 33.032 ترلیۆن دینار کە ئەویش بە بڕی 8.329 ترلیۆن دینار زیادی کردووە. بەمەش کۆی گشتی پارەی مووچە و چاوەدێری کۆمەڵایەتی بە بڕی 101.157 ترلیۆن دینار دەستنیشان کراوە.
​لە بەرامبەر خەرجییەکاندا، کۆی داهاتە گشتییەکانی وڵات بە 174.234 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە. داهاتی نەوت پشکی شێری بەردەکەوێت بە بڕی 144.720 ترلیۆن دینار، کە بەشی هەرە زۆری لە هەناردەی نەوتی خاوەوە دێت بە بڕی 127.020 ترلیۆن دینار. ئەم خەمڵاندنەش بەپێی هەناردەکردنی ڕۆژانەی 4.00 ملیۆن بەرمیل نەوت بە نرخی 58 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و بە نرخی ئاڵوگۆڕی 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک هەژمار کراوە.
​جگە لەوەش، بۆ یەکەمجار بڕگەیەکی نوێ بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان زیاد کراوە بە بڕی 17 ترلیۆن دینار، کە لەسەر بنەمای فرۆشتنی ڕۆژانەی 776 هەزار بەرمیل بە نرخی 40 دۆلار جێگیر کراوە. داهاتی کانزاکانی دیکەش بە 700 ملیار دینار و داهاتە ناونەوتییەکان بە 29.514 ترلیۆن دینار ئەژمار کراون. بەپێی ئەو ژمارە داراییانەی ئاماژەیان پێکراوە، کورتهێنانی پلان بۆ داڕێژراو لەم بودجەیەدا دەگاتە 43 ترلیۆن دیناری عێراقی. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا