گوڵاڵە ساڵح حەسەن

​ئەم ڕووبەرە بێدەنگەی بەردەمت تەنها پارچە زەوییەک نییە بۆ بەخاکسپاردن بەڵکو بەڵگەنامەیەکی تاڵ و زیندووی مێژوویەکی تاریکە کە تێیدا ژنان و کچان دەبنە قوربانی سەرەڕۆیی و تێگەیشتنی چەوت و سەقەتی کۆمەڵگە ئەم گۆڕستانە ئارامگەی ئەبەدی ئەو ڕۆحە پاکانەیە کە بەناوی پاراستنی شەرەف و دابونەریتی دواکەوتووەوە مافی ژیانیان لێ زەوت کراوە و دەنگیان لەگەروودا خنکێنراوە هەر بەردێک لەم شوێنە چیرۆکێکی خەمناکی لەپشتەوە شاراوەتەوە چیرۆکی خەونە بەدیینەهاتووەکان و هیوایەکی کوژراو کە قوربانییەکان تەنها تاوانیان ژنبوون و لەدایکبوونیان بووە لە نێوەندێکدا کە کەرامەتی مرۆڤ بە پێوەرە ناڕاستەکان دەپێوێت لێرەدا هیچ ئاڵایەک یان نیشانەیەک نییە بۆ ڕێزلێنان لە تێکۆشانیان بەڵکو تەنها تەپوتۆزی فەرامۆشکردن و بێدەنگییەکی بەئازار داپۆشیون ئەم جێگەیە بانگەوازێکی کراوە و بەردەوامە بۆ ویژدانی زیندوی کۆمەڵگە تا بەخۆیدا بچێتەوە و سنوورێک بۆ ئەم جۆرە تاوانە دڕندانەیە دابنێت و کۆتایی بەو بیانووە بێ بنەمایانە بهێنێت کە ئازادی و مافی سەرەتایی ژنان دەکەنە قوربانی باوەڕە هەڵەکان و جیاکارییە ڕەگەزییەکان گۆڕستانی قوربانیان نیشانەی شەرمەزارییەکی قووڵە بۆ سەرجەم ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتی و فکرییەی کە رێگە بە ڕشتنی خوێنی ژنان دەدات و پاساو بۆ تاوانباران دەهێنێتەوە لەکاتێکدا ئەوانەی لەم خاکەدا نێژراون شایستەی ژیانێکی پڕ لە ڕێز و شکۆبوون بەڵام لەجیاتی ئەوە بوونە قوربانی بڕیاری بەپەلە و دادگایی کردنی بێبەزەییانەی ناو کۆمەڵگە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا