عوسمان زیندانی
دنیا هەمووی سەرقاڵی جەنگی كارەستبار و ناڕەوای نێوان حماس وەك( بزوتنەوەیەكی ئایینی چەكداری ئیسلامی توندڕەو) و ئیسرائیل وەك (دەوڵەتێكی ئایینی یهودی توندڕەو) بووە ، ئەمەش هەر ئەوەندەی لێ چاوەڕوان دەكرێت لەكەمترین كاتدا بەدەیان هەزار كوژرا و بریندار و بێسەروشوێنی لێبكەوێتەوە لەگەڵ ئەو هەموو وێرانكاریە ترسناكەدا٠
لەم بارەیەوە ڕاو بۆچوونی جیاواز ودژ بەیەك لە سەر ئاستی جیهان وناوچەكە دا دروست بووە هەر لایەكیش بەكردەوە لاینگرێتی سیاسی وسەربازی خۆی بۆ حماس یان ئیسرائیل بەرجەستە كردوە بەشێوەی ڕاستەخۆ بێت یان ناڕاستەخۆ ٠
لایەك دەڵێ ئەمە جەنگی پاراستنی موسوڵمانان و بەهاكانیەتی لایەنێكی تریش دەڵێت شەڕی بەرگری مانەوەی جوولەكەیە وەك ئایین وكیانێك ، و هەندێكیش بانگەشەی نیشتمان پەروەری و دەوڵەتی فەلەستینی دەكەن وەك خاك ونیشتمانی عەرب ٠
ئەوانەی دەڵێن شەڕی موسڵمانانە دەوڵەت و هێزو لایەنە ئایینیەكانی ناوچەكەن وبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و جوڵانەوە سیاسی و دەسەڵاتەكەیانن وەك نمونەی (حماس وحزب اللە و ئێران و سوریاو چەندین دەوڵەتیتر (ئەوانەش دەڵێن ئەمە شەڕی پاراستنی كیانی جوولەكەیە دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەوروپی وئەمریكایەكان و دارودەستەكانیان لەدنیادا )
ڕاو وبۆچوونی واش هەیە بەپێی تیۆری (هانتنگتۆن ) لێكدانەوەی بۆ دەكەن كە ئەمە شەڕی نێوان شارستانیەتەكان و دوو كلتور وشارستانی جیاوازە و بەیەكەوە هەڵناكەن بۆیە لەبەرامبەر یەكتردا لەسەنگەرێكی خوێناو ی وتوندوتیژدا بەرامبەر یەكتر دەجەنگن٠
هەرچی لایەنە ئیسلامیەكەیەتی هیچ بنەمایەكی ڕاستگۆی لە گووتار و كرداریدا نیە و بەشێكە لەئەجندای سیاسی پاوانخوازی پانئیسلامیزمی ناوچەكە كەبۆمەرام وئامانجی كۆنەپەرستانەی پاراستنی حوكمڕانی خۆیان كار دەكەن ٠
لایەنی دەوڵەتی ئیسرائیلی دامەزارو لەسەر بونیادی دینی جولەكە ، سەرباری چەوسانەوەی مێژووی لەسەریان بەدەیان ساڵە بوونەتە بەشێكی گرنگ لەهێز و قودرەتێكی ناوچەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ڕۆژئاواو ئەمریكا و بەڕاستەوخۆ تێكەڵ بوون بەپاراستنی بەرنامە و هەڵوێستی سیاسی وئابووری دەسەڵاتدارێتی سەرمایەداری جیهان ٠
هەر چی ڕاو و بۆچوونی وایە كە ئەمە جەنگی نێوان شارستانیەتە جیاوازەكانە دەبێت پرسیاری جدی لەخۆی بكات باشە بۆچی ڕووسیای مسیحی وئێرانی شیعە مەزهەب داكۆكی لە فەلەستین و حماس دەكەن. ٠
لەلاكەی تریشەوە ئەوروپا و ئەمریكای مەسیحی بۆچی داكۆكی لە جوولەكە دەكەن٠
پرسیارێكی زانستی و واقعی لە تیورەكەی هامنتگتۆن هەیە ئایە شارستانیەت هەر لە ئایین پێكهاتووە تاكو بڵێین ئەمە جەنگی نێوان حماسی ئیسلامی وئیسرائیلی جوولەكە جەنگی شارستانیەتەكانە ، بێگومان شارستانیەت لەشەقام وشار و بیناو تەلارسازی و ئەدەب وهونەر و زانست و خوێندەواری و پەروەردەی سەردەم پێك هاتووە لەگەل كلتوری ئایینی ٠
ڕاستە لە بنەڕەتدا كێشەی بنیاتنانی نیشتمانی فەلەستین هەیە و جولەكەش وەكو مێژوو دەربەدەری و دەردەسەری زۆری تووش بووە و زیاتر لە حەفتا ساڵە دەیەوێت لەسەر ئەو خاكە لەناو دەوڵەتی دروستكراوی خۆی بەئارامی بژی٠
شوێنێك كە عەرب و موسوڵمانان. (مسجد اقصی ) وەك شوێنكی پیرۆزی خۆیان چاو لێ دەكەن ، و جولەكەش ئەو خاكە لەسەر بنەمای ( أرض الميعاد) بەخاك وپیرۆزی خۆی حساب دەكات،هەرچی مسیحیەكانیشە بە بوونی ( بیت حرام)بەشوێنی پیرۆزی دەزانن،واتا ئەم پارچە زەویە خەڵكێكی هەمە جۆر لە ڕووی ئایینی جیاوازەوە تیایدا دەژین وململانی ئایینی ومەزهەبی لەگەڵ یەك دەكەن ،بەپێی ئەم واقیعە تێدەكەیت كە ئەم جەنگە ڕەگوڕیشەیەكی ئایینی ومێژووی هەیە ٠
بەڵام جیهانی ئەمڕۆی سەرمایەداری و بوونی چەندین كوتلەو جەمسەری جیاوازی نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی كە هەریەكێكیان لەناوخۆی خۆیاندا تووشی قەیرانی گەورەی سیاسی وئابووری بوون وبەپێی سروشتی دەسەڵات وبونیاتەكەیان هەژموونگەرا وداگیر كەرن هەربۆیە ئەوە زیاتر لە حەفتا ساڵە چارەسەری كێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل نەكراوە وەچەندی دەوڵەتی غەیرە دینی جولەكەو ئیسلام هەریەكەیان داكۆكی لە لایەكیان دەكەن لە ڕووی ئایینو مەزهەبی وتەنانەت سیستەمی علمانی زۆر جیاوازن لەیەكتری بەڵام تەرەفگیری لە قەوارە و كیانی فەلەستین وئیسرائیل دەكەن ٠
ئەم دەوڵەتانە هەر یەكێكیان خاوەنی بەرژەوەندی سیاسی وئابووری جیاوازن و دەمێكە ململانێ جۆراو جۆر و جەنگی گەرم و جەنگی سارد و دەیان جەنگی ناوچەییان كردووە بۆ مەبەستی كۆنترۆڵ كردنی دنیاو بردنی سەروەت وسامانی گەلان و ووڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
ئەم ئاگرەی ئەمڕۆ بەربۆتە گیانی خەڵكی فەلەستین و ئیسرائیل دەمێكە سەرمایەداری و زلهێزەكان گورەیان بۆ داخستووە و بەردەوام بەنزینی دزراوی ووڵاتانی پیا دەكەن تا زیاتر چەك بفرۆشن تا زیاتر هەژموونی خۆیان بسەپێنن و زۆرترین سەرمایە كۆ بكەنەوە بۆ خۆیان وكۆمپانیاكانیان٠
چونكە سەرمایەداری یەكێك لەو پایە سەركی وگرنگانە
لەسەری بونیات نراوە شەڕ و ئاشوب وململانێی توندوییژە وجا هەر ساڵە و بەبیانویەك ولەهەر شوێنێك بەناوێكەوە جەنگەكە هەلدەگیرسێنن ئەم جەنكە درێژكراوەی هەمان ململانێی سیاسی و ناكۆكی ڕابردووەئەمڕۆ بەم توندو تیژیە خۆی نمایش دەكات و ڕۆژێكی تریش بەركی نیشتمابی وڕۆژێكی تر پۆشاكی ئایینی ومەزهەبی پێدەپۆشن و بەڵام. خەڵكی بێكار و سادە وبێ خانە و لانەی پێ فریو دەدەن و گیان وژیانی خۆیان و خێزانەكانیان دەكەنە سوتەمەنی ئاگری جەنگێكی ناڕەوا ونادادپەروەرانە ،هەربۆیەش دنیای پێشكەوتووو بەملیۆنانی ئینسانی ئازادیخواز دژی جەنگن و داوای وەستانی جەنگ دەكەن لە پایتەختەكانی ناو دنیای سەرمایە داریوە هۆشیاریەكی مرۆف دۆستانەهەیە ولەهەوڵوكۆششی بەردەومدان بۆ نەهێشتن جەنگ ولەناو بردنی پلانی گڵاوی بازرگانانی جەنگ كەدەبێت هەمووان خەبات بكەین و دروشمی چارەنووسی هاوبەش وژیانێكی هاوبەش بەرز بكەینەوە و كاری بۆ بكەین دوور لەدەمارگیری مەزهەبی وئایینی ونەتەوەیی وهەژموونگەرایی تائینسانەكان بێ جیاوازی هاوشانی یەكتر بژین ٠
جەنگی حماس و ئیسرائیل جەنگی بەرژەوەندی زلهێزەكانە و لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەت وهێزە وابەستەكان پیانوە پەیوەستن وبەنماییندەی ئەوان ئەم جەنگە درێژە پێ دەدەن ٠