
پرسی سێكس، له پرسه ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردییه. هه‌تا ئاڵۆزتر له جێنده‌ر كه هێشتان وه‌ك پرسێكی سه‌لامه‌تتر و "زانستییتر" ده‌رده‌كه‌وێت. ئاشكرایه سێكس له زمانی كوردی دا، واته په‌یوه‌ندیی دوو له‌ش، ئه‌زموونی فیزیكی و ڕۆحیی دوو له‌ش. به‌ڵام جێنده‌ر، پتر پێداگرتنه له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕه‌گه‌زی، ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك ژنه و ئه‌ویتر پیاو یاخۆ هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی نوێی دیكه به‌پێی سه‌رده‌م.
كۆمه‌ڵگای كوردی، یاخۆ ڕوونتر سیاسه‌تی كوردی، سێكسی نه‌كردووه‌ته پرسێكی ئاشكرای كاری خۆی. چ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی جیاجیا نوێنه‌رایه‌تیی ناسیۆنالیزمه كوردییه‌كه ده‌كه‌ن و چ ئه‌وانه‌شی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناساندووه. هه‌تا ئه‌م بێده‌نگییه له ئاست پرسێكی شارستانیی له‌و جۆره‌دا، ده‌گاته ناو پانتایی ڕۆشنبیری و فێمینیزم و دین خۆیشی كه له شوێنانی تر ڕێچاری سیاقمه‌ندی بۆ داهێناوه. وه‌ك بڵێی، سێكس شتێكه ده‌بێت هه‌موان له په‌یمانێكی شاراوه‌دا بێده‌نگیی لێ بكه‌ن. گه‌ر له پێچ و په‌نایه‌كیشدا، سه‌ره‌ئاماژه‌یه‌ك به پرسه‌كه كرابێت، گه‌لێك شه‌رمنانه و ناجدییه. به‌م پێیه، دونیای كوردی، دونیایه‌كی به‌یار و كڕێنه؛ قسه له‌سه‌ر زۆر شت ده‌كرێت سێكس نه‌بێت. ئاخۆ سێكس، باسێكی هێند تراوماییه؟
بێگومان، تراوماییه. ئه‌ورووپا كه نوێنه‌رایه‌تیی دونیای نوێ ده‌كات، دره‌نگ ئه‌م پرسه‌ی چاره‌كرد. چاره، به واتای بنبڕكردن و حه‌لی كۆتایی نا؛ به‌ڵكو وه‌ك ناساندنی به دۆزێكی مرۆیی گرنگ. لای ئێمه هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌یانجار و له ده‌یان بڕگه‌ی مێژوویی‌دا، خۆی ده‌كێشێته‌وه به هه‌مان نوخته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بچێته پێش و زۆرجار ناشچێت. ئه‌مه قه‌یرانی مۆدێرنه‌یه. دیاله‌كتیكی قه‌یرانی مۆدێرن كه شته‌كان یه‌كجار چاره‌نابن (وێڕای ئه‌وه‌ی دیاله‌كتیك خۆی هه‌ر له نوخته‌ی تێپه‌ڕین ده‌چێت له تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری دا، كه چه‌ندین جار لێی ده‌ده‌یت ئه‌وسا ئه‌گه‌ری ده‌رچوونت هه‌یه). سێكس ئه‌وده‌م ده‌بێته پرسێكی مۆدێرن، كه به‌ئاشكرا قسه‌ی لێوه بكرێت، بخرێته سه‌ر ده‌می خه‌ڵك، زمان ببه‌زێنێت و گوتاری تایبه‌ت به خۆی درووستبكات. ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌بووه، ڕووداوی پچڕپچڕی ڕاگوزه‌ره كه گه‌نجێك له‌وێ ماچێك ده‌كات و یه‌كێك لێره له سینه‌مادا ڕاموسانێكی هه‌یه و دانه‌یه‌كی تر له‌ولا كێشه‌ی دڵداریی هه‌بووه و كه‌مه‌كێكی تر باسی زه‌رووره‌تی دیسكۆ ده‌كه‌ن.
له‌ڕووی فیكرییه‌وه، سێكس په‌یوه‌ندیی به چه‌ندین باسی تری وه‌ك سیاسه‌ت، جه‌سته، ئه‌ویتر، ئازادی، خێزان، خێڵ، و دینه‌وه هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك وتمان، ئه‌وانه خۆیان له پرسه‌كه لاده‌ده‌ن، بۆیه ته‌نیا گۆڕینی گۆشه‌نیگا ده‌توانێت كه‌مێك وشه‌كه زه‌قبكاته‌وه. واته پرسی سێكس خۆی ببێته ده‌سپێكی ئه‌و ناو و چه‌مكانه‌ی ناومانهێنان. سێكس خۆی ده‌توانێت ده‌سپێكی تێڕامان بێت له جه‌سته‌ی كوردی كه جه‌سته‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ڕا به‌ته‌واوی له سته‌می ئه‌ویتر ڕزگارینه‌بووه، له‌ناوه‌وه‌ش له سانسۆری زه‌ینی و كه‌لتوری. جڵه‌وی دووجای جه‌سته‌ی كوردی، ته‌نیا له سێكسدا مایه‌ی شیته‌ڵكردنی ورده. گه‌ر سه‌رنجێك له‌و هه‌موو توێژه‌ر و قسه‌كه‌ره‌ی ئه‌مڕۆی ناو كۆمه‌ڵگا بده‌ین، ئه‌وانیش هه‌ر ڕوئیایه‌كی ڕوونیان بۆ جه‌سته یان سێكس نیه. جۆره كه‌شێكی زانستی زاڵه كه جه‌سته وه‌ك ئۆبێكتێكی زانستیی هه‌ژار وه‌رده‌گرێت و تێده‌په‌ڕێت. به‌ڵام ده‌سكاریی ئه‌و نیگا پێشوه‌خت و ترانسێندێنتاڵه ناكات كه له‌پشت چاوه زانستییه‌كه‌وه‌یه، نیگایه‌ك كه كۆنه‌پارێزانه‌یه و چه‌شنی به‌ڵگه‌نه‌ویستێك وه‌رگیراوه.
ناسیۆنالیزمی كوردی، هێنده‌ی ستایشی له‌شی شه‌هید ده‌كات، هێنده ستایشی له‌شه گشتییه كوردییه‌كه‌ی ناكات كه هێشتان ده‌ژی. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته، زیان و ده‌رپه‌ڕینی لاوه‌كیی خۆی هه‌یه بۆ جه‌سته. بۆ نموونه، شوێنگه‌لی تایبه‌ت و سێكسی ژێرپه‌رده و له‌شكڕینی پاتۆلۆژیك هه‌یه، به‌ڵام بڕیارێكی سیاسیی ڕوونی نییه بۆ په‌ره‌دان به ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. جار هه‌یه بڕیارێكی لۆجیستی و ته‌كنیكی، چه‌مكێكی ئه‌بستراكتی وه‌ك ئازادی ده‌جووڵێنێت. له‌شی شه‌هید، ئه‌وده‌م ده‌بێته له‌شێكی شكۆمه‌ند و ئاسوده، كه له‌شی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه ئازادبووبن. سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ئۆپۆزسیۆنیش، كه عاده‌ته‌ن له ده‌سه‌ڵات كۆنه‌پارێزترن، تراژیدیاكه فره‌ڕووتره: ئه‌وان جارێكی تر به‌سه‌ر ئه‌و كۆنه‌پارێزییه‌دا ده‌چنه‌وه كه خۆی جێگیره، به زمانی تیۆر "جارێكی تر پۆزه‌تیڤی ده‌كه‌نه‌وه". چونكه پێویستیان به‌وه‌یه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و ئاكاری دینیی خۆیان بسه‌لمێننه‌وه. له دۆخێكی وادا، پێداگری له‌سه‌ر پرسی جه‌سته و سێكس، كاری نه‌كرده‌یه. به مانایه‌كی تر، ئۆپۆزسیۆن هه‌ر ئه‌و ئاكاره چه‌قبه‌ستووه به‌رهه‌مدێنێته‌وه كه پێشوه‌خته خۆی له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. بگره ئه‌و ژێسته‌شی بۆ زیادده‌كات كه "ئێمه به‌ئاكارتر و پابه‌ندترین". به‌ڵام جاروبار ڕه‌هه‌ندێكی زیاده‌ی واقیعه‌كه، ده‌رده‌په‌ڕێت و وێنه‌كه ده‌شێوێنێت: كه‌یسی ئه‌م دواییه‌ی ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كان، یه‌ك له‌و نمونانه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌مه‌ره فه‌زای ئاخیره‌ت ده‌ڕژێته ناو فه‌زای دنیاییه‌وه و سنوره تیۆلۆژییه‌كه ده‌ڕووخێت.
ئه‌مڕۆ هه‌موان ده‌توانن به زمانێكی تر، باسی سێكس بكه‌ن؛ به‌ڵام وه‌ك كێشه‌یه‌كی جدی نایبینن. یه‌كێك پاره‌ی هه‌یه و لای خۆیه‌وه بۆ خۆی چاره‌ی ده‌كات. یه‌كێك شوویكردووه و جاروبار شیعرێكی به باڵادا هه‌ڵده‌دات. سیاسییه‌ك به‌شێوه‌ی ڕۆتینی باسی جێنده‌ر ده‌كات و جێی پرسی سێكسیشی بۆ ده‌گرێته‌وه. چالاكوانێكی ژن، ستایشی ژن ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی ته‌نگژه بۆ سێكس و ژن درووستبكات. حه‌كایه‌ته‌كه به‌م جۆره به‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگادا شۆڕده‌بێته‌وه. كاتێكیش له سووچێكی كزه‌وه، كه‌سێك ده‌یورووژێنێت، ئیدی ڕه‌نگه بگوترێت شته‌كه لاوه‌كییه و كێشه‌ی سه‌ره‌كیترمان هه‌یه. خۆ دیاره ئه‌مه خۆی درێژه‌ی ئه‌و په‌یمانه شاراوه‌یه‌ی ناو سیاسه‌تی كوردییه كه بێده‌نگییه‌كی ستراتیژیی بۆ هه‌ڵبژاردووه. هه‌تا گه‌ر ئه‌م بێده‌نگییه، به‌شێكیشی نه‌سته‌كی بێت، فه‌رق ناكات: سیاسه‌ت خۆی له تاك گه‌وره‌تر و هه‌ر شتێكی نه‌سته‌كی بۆ وی، هاوكات ئاگامه‌ندانه و بونیادییه.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی توێژه‌ران و بێژه‌رانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، جه‌سته به‌ره‌و جێیه‌ك ده‌برێت بڕستی له‌به‌ر ببڕدرێت، عیلمزه‌ده بكرێت، چه‌نه‌بازیی زۆری له‌باره‌وه بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕزگاربكرێت. واته له كوردستان جۆره سه‌رمایه‌دارییه‌ك مامه‌ڵه به جه‌سته‌وه ده‌كات كه هاوشان نه‌بووه به ڕۆشنگه‌ری و شۆڕشی مۆدێرن و هتد. ئه‌وانیش ئه‌و سیاسه‌ته كوردییه به‌رهه‌مدێننه‌وه كه جه‌سته هێند زانستییه بواری شتی تری نیه. به‌ڵام خۆ ده‌زانین ئه‌و زانسته‌ی ئێره‌ش، ڕیشه‌كه‌ی لێره نیه؛ گه‌رنا جه‌سته و سێكس له‌وپه‌ڕه‌ی زانستبوونیشدا هه‌ر ده‌بوونه به‌رباس.
