
نووسینی / نەجات یوسف کاولۆکەیی
لەسەر داواکاری وڵاتانی کەنداو وە تورکیا ئەمەریکا هێڕشی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕاگرت بڕیار وایە لە تورکیا خوولێکی نوێ دانووستان لەنێوان هەریەک لە ئێران و ئەمەریکا ببەسترێت بۆ ئەوەی بتووانن بگەنە چارەسەرێکی گوونجاو تاک و ناوچەکە لەشەڕ بەدوور بگرن
سەرۆکی ئێران وەزیری دەرەوە عباس عراقچی ڕاسپاردووە لەگەڵ ستافی حکوومەتی ئەمەریکا دەست بە گفتووگۆو دانووستان بکەن بۆ ئەوەی کێشەکان بەیەکجاری کۆتاییان پێ بهێنرێت کە چەندان ساڵە بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە
ئەمەریکا پێداگرە لەسەر جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لەلایەن ئێرانەوە تاک و ئێستا کاربەدەستانی ئێران هیچ لێدووانێکیان نەداوە دەیانەوێت لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی داخراوی دانووستانەکان ئینجا هەڵووێستی خۆیان دەرببڕن
وڵاتانی کەنداو لەترسی شەڕەکەو ئێرانیش لەبەر سزا ئابوورییەکانی دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککبەوێت چوونکە تاران گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران جددین
تورکیا دەیەوێت دانووستانی نێوان ئەمەریکاو ئێران سەرکەووتن بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی ببێتە دەستکەوتێک بۆ خۆیی و وەناوچەکەش لەشەڕ بەدوور بگرێت ئەمەریکاش لەلای خۆیەوە حەز بەو شەڕە ناکات بەڵام پاڵەپەستۆییەکی زۆری لەلایەن جوولەکەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل لەسەرە
واژووی هێڕشی سەربازی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەسەر مێزی بەرپرسانی کۆشکی سپییە تاک و ئێستا ئەم هێڕشە ڕەت نەکراوەتەوە بەڵام دەیانەوێت بزانن ئێران چ بڕیارێک ئەدات ئایا ڕازی دەبێت مەرجەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکات
فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانیش ئامادەکارییەکی تەواویان کردووەو لەکاتی سەر نەگرتنی دانووستان و لەئەگەری هەر هێڕشی سەربازی بۆ سەر وڵاتەکەیان ئامادەن بەهەزاران مووشەکی بالیستی هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکاو ناو جەرگەی تەلئەبیب بکەنە ئامانج
ئێران ئەم هەڕەشانەی زۆر بەجددی وەرگرتووەو گەیشتووەتە ئەو بڕوایە هاتنی ئەو هەموو کەشتی فڕۆکەهەڵگروو وەفڕۆکەی شەبەح بی ٥٢ ئەو جەنگە بووەتە ئەمری واقیع و ڕوودانی مسۆگەر بووە
ئەو جەنگە گەر ڕوبدات هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوەو دەبێتە جەنگێکی ناوچەیی لەوانەیە چەند مانگێک درێژە بکێشیت باروو دۆخی ناوچەکە بەتەواوی تێک دەچێت هەر بۆیە هەوڵێکی زۆر جددی هەیە کەئەو دانووستانە سەربگرێت بەڵام تاک و ئێستاش دیار نییە ئێران سازش لەسەر پیتاندنی یۆڕانیۆم و مووشەکە بالیستییەکان دەکات یان نا