
کاکەڕەش شنۆ
لە یادی ٨٠ساڵەی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کودستان داین ، کۆمارێک کە لە ساتەوەختێکی مێژوویی ، بە حەکیمی و دووڕنوارینی ڕێبەرانی سیاسی سەردەم و خوێندنەوەی هەڵومەرجی ناوخۆیی و دەرەکی لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤هـ یەکەم کۆماری دێموکراتیکی کوردستانیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو سیستمی پاشایەتیدا دامەزراند .
دوو جیهانبینی لە ناو جیهانێکدا ، یەکیان بنەماکەی گەڵ وسەروەریەکانی تاکە ، یەکێکی تر ئەساسەکەی پاتریمۆناڵ و شکۆی گەل لە ناو یەک کەسدا (پاشا) ، وەبەریەککەوتنێکی جەوهەری ، مەعریفی و لۆژیکی هاتەئاڕاوە ، کە ئێستاش پاش هەشت دەیە هەر دووک جیهانبینیەکە لە دڕێژی شەری خۆیاندانە .
پاش ٨٠ساڵ ، ئێرانی داگیرکراوی پاڵشایەتی و ئاخوندیزم ، ڕابوونێکی جەماوەری بنچینەیی بەخۆیەوە گرتوە ، بەڵام پاڵشاخوازەکان هێژمۆنی و ئۆتۆریتەی دەوڵەتداری و دەسەڵاتداریان نەماوە و لە شکڵی ئۆپۆزیسیۆن خەبات دەکەن و کۆماری دێموکراتیکیش هەر بە شێوازی ئۆپۆزیسیۆن بەڵام بەڕەیەکی بەرفراونتر لە مەیداندا تێکۆشان بۆ سەرخستنی ئارمانجەکەی دەکات .
یەکیان مەیل بەڕەوە دێموکراسی ، سەروەری گەل ، پاراستنی ماڤ و ئازادیەکان ،،، هتد ، ئەویتریان بەڕەو باوکساڵاری ، دەمارگرژی ، خۆسەپێنی ؛
وەبەریەکەوتنی دوو ڕوانگە و دوو سیستمی دەسەڵاتدارێتی کە تەنیا لە ڕووخانی ڕێژیمی ئاخوندنی هاوبەشن ، بەڵام دواتری شەرێکی بێ کۆتایی بۆ سرینەوەی یەکتر .
لە سەر ئەم پاشخانە ، هەوڵ بۆ ناسینی سەرپێی هەر دووک سیستمەکە دەدەین و پاشان هەوڵ دەدەین بزانیین لە سەردەمی ئێستادا کامیان وڵامدەری وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئاینیی وەک ئێرانە .
کۆماری
کۆمار فۆرمی حکوومەتێکه که دەسەڵات به خەڵک و نوێنەڕه هەڵبژێردراوەکانیان دەدات و سەڕکردەکانیش له ڕێگەی هەڵبژاردن (راسته وخۆ یان ناڕاسته وخۆ) هەڵبژێردرێن که وڵات به "نەزمی گشتی" دادەنرێت و سەڕکردەکە پادشا نییه ، و له سەڕ چەمکەکانی دێمۆکراسی دامەزراو و پایەدار دەبیت و پێداگری له لێپرسینەوه و شەفافیەت دەکاتەوە.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کۆمار:
سەروەری جەماوەری: دەسەڵاتی کۆتایی ئی گەلە ، کە مافی ئەوەی هەیە حوکمڕانی چارەنووسی خۆی بکات.
هەڵبژاردن: سەرکردە و بەرپرسان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە دەنگی جەماوەر هەڵدەبژێردرێن .
پرەنسیپی "ڕێکخراوی گشتی": وڵات بە سەروەت و سامانی گشتی دادەنرێت .
فرەچەشنی لە پێکهاتەدا: کۆمارەکان بە چەندین شێوە دێن، وەک کۆماری پەرلەمانی (کە تێیدا پەرلەمان دەسەڵاتی سەرەکی بەدەستەوەیە) و کۆماری سەرۆکایەتی (کە سەرۆک دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بەهێزی هەیە).
بنەمای دێمۆکراسی: لەسەر بنەمای بنەماکانی دێمۆکراسی، کە تێیدا ماف ، ئازادی و بەشداری سیاسی هاووڵاتیان گرنگە.
پاشایەتی:
فۆرمێکی حکومەتە کە تێیدا تاکە کەس (پاشا یان شاژن) وەک سەرۆکی دەوڵەت مامەڵە دەکات و دەسەڵاتیش زۆربەی کات بۆماوەییە، بەڵام دەتوانێت دوو شێوەی سەرەکی وەربگرێت: پاشایەتی ڕەها (پاشا دەسەڵاتی بێ سنووری هەیە) و پاشایەتی دەستووری (دەسەڵاتی پاشا بە دەستوور سنووردارە و ڕۆڵی سەرەکی بە پەرلەمان و حکومەت دەسپێردرێت)؛
لە پاشایەتییەکی دەستوریدا، پاشا زیاتر سێمبۆلیکە .
جۆرە سەرەکییەکان سیستمی پاشایەتی :
پاشایەتی ڕەها: پاشا هەموو دەسەڵاتەکانی بەدەستەوەیە و ڕەهایە. ئەم جۆرە حکومەتە تۆتالیتارییە و خەڵک کەمترین ماڤی هەیە.
پاشایەتی دەستووری: دەسەڵاتی پاشا بە یاسا سنووردارە. بەزۆری سەرۆک وەزیران و پەرلەمان لە جێبەجێکردن بەرپرسیارن و پاشا وەک سەرۆکی دەوڵەت و هێمای یەکێتی نەتەوەیی ( سوید) مامەڵە دەکات.
پاشایەتی هەڵبژاردن: لەم سیستەمەدا پاشا لە ڕێگەی پرۆسەی هەڵبژاردن یان پشتڕاستکردنەوە هەڵدەبژێردرێت، نەک بە میرات (وەک مالیزیا و ڤاتیکان).
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان سیستمی پاشایەتی :
بۆماوەیی: لە زۆربەی حاڵەتەکاندا حوکمڕانی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر لە بنەماڵەی پاشا دەگوازرێتەوە.
ڕۆڵی سەرۆکی دەوڵەت: پادشا یان شاژن باڵاترین بەرپرسە لە وڵاتدا و خاوەنی دەسەڵاتی ڕاستەقینە و ڕەمزییە.
جۆراوجۆری دەسەڵاتەکان:
لە دەسەڵاتی ڕەهاوە بۆ ڕۆڵێکی تەنها سێمبۆلیک، بەپێی جۆری دەسەڵاتی پاشایەتی دەگۆردرێت.
بەکورتی دەسەڵاتی پاشایەتی بریتیە لە سیستەمێک کە مرۆڤ، حاکم (پاشا)، بە میرات یان هەڵبژاردن دەسەڵات بەدەست دەهێنێت و ئەم دەسەڵاتەش دەتوانێت بە دەستور و پەرلەمانێک بێسنوور یان سنووردار بێت.
جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان سیستەمی کۆماری و پاشایەتی لە ساڵی ٢٠٢٦ لەسەر بنەمای پێکهاتەی دەسەڵات بەم شێوەیەن:
1. سەرچاوەی دەسەڵات و چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرکردە:
سیستمی کۆماری : دەسەڵات لە خەڵکەوە دێت. سەرۆکی دەوڵەت (بەزۆری سەرۆک کۆمار) لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەڕێگەی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت.
سیستمی پاشایەتی: پێگەی پاشا بەزۆری بۆماوەییە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر لەناو بنەماڵەیەکی دیاریکراودا دەگوازرێتەوە.
2. ماوەی کارکردن:
سیستمی کۆماری: ماوەی پۆستی سەرۆک کۆمار سنووردارە (بەزۆری لە نێوان 4 بۆ 7 ساڵ) و کەسەکە ناتوانێت بۆ هەتا هەتایە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
سیستمی پاشایەتی: بەزۆری پاشا یان شاژن تا کۆتایی تەمەنی یان تا خۆبەخشانە دەستلەکارکێشانەوە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
3. جۆرەکان و پێکهاتەی دەسەڵات
هەردوو سیستەمەکە مۆدێلی جیاوازیان بەپێی چۆنیەتی دابەشکردنی هێز هەیە :
پاشایەتی دەستووری: پاشا هێمای یەکێتی نەتەوەییە، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ڕاستەقینەش لە دەستی پەرلەمان و سەرۆکوەزیراندایە (وەک بەریتانیا و سوید).
پاشایەتی ڕەها: هەموو دەسەڵاتی جێبەجێکردن ، یاسادانان و دادوەری لە دەستی پاشادایە (وەک سعودیە).
کۆماری پەرلەمانی: سەرۆک تا ئاستێکی زۆر ڕۆڵی سیمبۆلیکی هەیە، دەسەڵاتی ڕاستەقینەش لە دەستی سەرۆک وەزیرانە.
کۆماری سەرۆکایەتی: سەرۆک کۆمار هەم سەرۆکی دەوڵەتە و هەم سەرۆکی حکومەتە و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بەرفراوانی هەیە (وەک ئەمریکا).
4. سەروەری یاسا
لە کۆماری دێمۆکراسیدا پێویستە سەرکردەکان پەیڕەوی یاسا بکەن و دەسەڵات بەسەر دامەزراوە جۆراوجۆرەکان (جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری) دابەش دەکرێت تاکوو هاوسەنگی دروست بکرێت.
لە پاشایەتییە ڕەهاکاندا، قسەی پاشا دەتوانێت لە سەرووی یاساوە بێت، هەرچەندە لە مۆدێلە دەستوورییەکاندا، پاشا دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە بکات.
گرنگترین تایبەتمەندی سیستەمی دێمۆکراسی بریتییە لە:
داننان بە ئازادییە مەدەنییەکانی هاووڵاتیان ، پێدانی ئازادییە سیاسییەکان ، سەروەری یاسا ، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد ، جێبەجێکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان ، داننان بە بەشداریی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا.
لەبەرامبەردا لە دەسەڵاتە پاوانخوازەکاندا ؛ چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەستی تاکێک یان گروپێکی بچووکدا ، بەرتەسککردنەوەی بەربڵاوی ئازادییە مەدەنی ، سیاسی و ئابوورییەکانی بەشێکی زۆری هاووڵاتیان لێ دەکەوێتەوە.
سیستمە دێموکراتییەکان گەشەی سەقامگیرتر و کەمتر ناجێگیری ئابووری و خۆڕاگری زیاتریان بەرامبەر بە قەیرانە ئابوورییەکان هەیە و تەنانەت ئەگەر لە هەندێک کاتدا گەشەی خێرای ئابووریش ئەزموون نەکەن، هێشتا لە مامناوەند و درێژخایەندا ئاستێکی باشتریان لە چاو سیستمە پاوانخوازەکان هەیە.
لەبەرامبەردا لە سیستمە پاوانخوازەکاندا، تەنانەت ئەگەر گەشەی ئابووری بەرزیش هەبێت، زۆرجار ئەم گەشەکردنە تێچووی کۆمەڵایەتی ، سنووردارکردنی ئازادییەکان و فشاری سیاسی لەگەڵدایە.
پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی (HDI) و نیشاندەرەکانی دیکەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتانەدا کە دامەزراوەیەکی بەهێزیان هەیە ، بەرزترن و داتاکان دەریدەخەن کە لەو وڵاتانەی کە دێمۆکراسی لیبڕاڵیان دامەزراندوە ، خەڵک بە ئاستێکی بەرزتر لە خوێندن ، تەندروستی و تەمەنی چاوەڕوانکراو چێژ وەردەگرن.
فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و سەرکەوتنی سیستەمی سیاسی:
پێداچوونەوەیەک بە پێوەرەکانی دێمۆکراسی بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لە لایەن ئینستیتیۆی (ڤی دێمەوە ) کۆکراونەتەوە، ئەوە پیشان دەدات کە ئەو وڵاتانەی کە فرەیی نەتەوەیی و ئایینییان بەرزە، ئەگەر سیستەمی پەرلەمانی ، سیستەمی فیدراڵی یان لامەرکەزییان هەبێت، ئەوا سەقامگیرییەکی بەرزتر و ئاستی دێمۆکراسی بەرزتریان دەبێت و ئەگەری ئەوە زیاترە کە مافی یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتییان لەم جۆرە سیستەمانەدا گەڕەنتی بکەن.
لە کۆمەڵگا ئیتنیکی و ئایینییە هەمەچەشنەکاندا (ُ ئێران )، مۆدێلی بەشداریکردن و دێسانترالیزم بە شێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتووتر لە سیستەمی پاوانخوازی ناوەندی دەبیت و لە بەرامبەردا، سیستەمی پاوانخوازی ناوەندی (سێنتڕاڵ) لە کۆمەڵگا هەمەچەشنەکانی نەتەوەیی یان ئایینیدا تەنیا لە حاڵەتێکدا دەمێننەوە کە سیاسەتێکی فراوانی سەرکوتکردن جێبەجێ بکەن ؛ وەک نموونە ئێران .
هەروەها داتاکانی (ڤی-دێم ) و ( ئیندێکس) دێمۆکراسی و ئابووری مێحوەر ئەوە نیشان دەدەن کە وڵاتانی سەرکەوتوو کە هەمەچەشنییەکی نەتەوەیی و ئایینی زۆریان هەیە، زیاتر سیستەمی پەرلەمانییان هەیە (نەک سیستەمی سەرۆکایەتی ناوەندی)، کە دەسەڵات لە ناوەندەوە بەسەر کۆمەڵگادا دابەش دەکرێت .
لە ڕاستیدا فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی نەک هەڕەشەیە بۆ سەر دێمۆکراسی و بەڵکوو گەرەنتیە بۆی ؛ ئەوە چۆنیەتی ماڤی ئەو دامەزراوانەیە کە کۆمەڵگا بەڕێوەدەبەن.
هەروەها داتاکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئەو وڵاتانەی کە حکومەتی سێکۆلاریزاسیۆنیان هەیە، لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا فرەرەهەندییەکاندا سەرکەوتووترن ، چۆن لە ڕاستیدا “ئاین” لەم کۆمەڵگایانەدا لەناو ناچێت، بەڵکو “حوکمی ئایینی” بوونی نییە و پۆلۆرالیزم و تۆێرانس جێگای خۆسەپاندن پڕ دەکەنەوە.
لە کۆتاییدا ئەزموونی جیهانی دەریخستووە کە سەرکەوتووترین مۆدێلی حوکمڕانی لە جیهانی ئەمڕۆدا سیستەمێکی دیاریکراو نییە، هەرچەند تێکەڵەیەک لە پەرلەمانتاریزم ، عەلمانییەتی یاسایی و گەرەنتیکردنی ماڤەکانی کەمینەکانە کە ئەزموونی هەنووکەیی ئەوە نیشان دەدات کە سیستم کۆماری سەرکەوتووتر ئەکتی نواندوە .
دواجار دەتوانیین بڵێین ئێران بە ئەقلییەتی ئاخوندیزم و پاڵشایەتی کە مەیل و کارکردیان بۆ زاڵێتی نەتەوەیی ، نیشتیمانی فارس بەسەر پێکهاتەکانی ترە ، بە ئێمە دێمۆکراتیک ناکرێت ، چۆن فەرهەنگی ئەو دوو جەمسەرە فەرهەنگێکی خۆسەپێن ، ڕەق و تووندە و حکومەتی دێموکراتیک پێش ئەوەی دامەزاوە بێت ، فەرهەنگە ؛ کە دەبێ لە ڕێگای قبووڵ کردنی فرەیی ، هاوبەشی و دیالۆگی شاڕەستانیانەوە لە لایان تاکەکانەوە ئەم جوغرافیایە قبووڵ کراو بیت و پاشان لە فۆرمی حکومەتی جێبەجێ بکرێت.
بەڵام چۆن لە سیستمی پاڵشایەتی پەیوەندی نێوان پاتریمۆناڵ و فاشیزم بەجۆرێکە کە هەردووکیان جەخت لەسەر چڕبوونەوەی دەسەڵات و پاوانخوازی دەکەنەوە ؛ تەنانەت فاشیزم لەوەش زیاتر دەڕوات و لەگەڵ ڕەگەزپەرستی توندڕەو ، ناسیۆنالیزمی ئیپیکی و کۆنترۆڵی تەواو بەسەر کۆمەڵگادا و دەوڵەتێکی بەهێز ، هەوڵدەدات "نەتەوەیەکی" یەکگرتوو لەژێر ڕێنمایی سەرکردەیەکی کاریزماتیکدا(پاڵشا) دروست بکات، باوکسالاریش لەسەر بنەمای حوکمڕانی تاکەکەسیی و بنەمای پەیوەندی کەسی و خێزانی بێچم دەگریت و بەڕێوە دەچیت. بۆیە فاشیزم دەتوانێ بناغەکانی دەسەڵاتی میراتداری بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی و فراوانکردنی به شێوەیەکی نائاسایی و ئایدیۆلۆژی بەکاربهێنیت ، کە دواجار لە هەناوی پاڵشایەتی ، فاشیزم سەرهەڵدەدات و مۆنۆپۆڵ سەرجەم سێکتەرەکان دەکات.