
لەگەڵ هەڵکشانی ئاگری گرژییەکان و دەسپێکی هێرشە چاوڕوانکراوەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران چاوی میدیا جیهانییەکان و بەتایبەت سەرچاوە عەرەبییەکان چوونە سەر جموجۆڵە نادیارەکانی کۆشکی کرێملین دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە سەرەتای دەسپێکی هێرشەکانەوە لە حەشارگە تایبەت و نھێنییەکەی نەهاتووەتە دەرەوە
دیزاینێکی ئەفسانەیی بۆ پاراستن
ئەو شوێنەی کە پۆتین ئێستا وەک ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بەکاری دەهێنێت تەنها ژوورێکی سادە نییە، بەڵکو قەڵایەکی ژێرزەمینییە کە بەم تایبەتمەندییانە دەناسرێتەوە
دیوارەکانی بە چینێکی ئەستووری ئاسن و پۆڵای تایبەت داڕێژراون کە لە توانایاندایە بەرگەی توندترین هێرشە موشەکی و ئەتۆمییەکان ئیسرائیل وئەمریکا بگرن
ئەم حەشارگەیە بە سیستەمێکی پێشکەوتووی دژە سیخوڕی دەورەدراوە کە ڕێگری لە هەر دزەکردنێکی ئەلیکترۆنی یان چاودێرییەکی دەرەکی دەکات
سەرەڕای دوورەپەرێزییەکەی، پۆتین لەوێوە سەرپەرشتی کۆبوونەوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی دەکات و چاوپێکەوتنەکانی لە ڕێگەی تەلەفزیۆنییەوە ئەنجام دەدات
مانەوەی پۆتین لەم حەشارگە قایمەدا لە ناوجەرگەی مۆسکۆ، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. هەندێک بە نیشانەی ئامادەباشی تەواوی ڕووسیای دەبینن بۆ هەر سیناریۆیەکی نەخوازراو کە ڕەنگە جەنگەکە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی ببات و هەندێکی تریش بە هەنگاوێکی وریایانە دەیناسێنن بۆ پاراستنی ناوەندی بڕیاردانی ڕووسیا لە هەر تێکچوونێکی ئەمنی کتوپڕ ..
کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت