
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە، کە بارێکی چەک و پێداویستی لۆجستی تێدابووە.
فڕۆکەکە لەژێر ئاسایشی تونددا نیشتووەتەوە و بارەکەی کە کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی پاڵپشتی لۆجستی لەخۆدەگرێت، داگیراوە.