شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی کوردستان سەردانی کونسلخانەی گشتی روسیای فیدرالیان له‌ هه‌ولێر کرد و گفتوگۆیان كرد لەسەر لەسەر دۆزی کورد لە رۆژئاوا لەلایەک و گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت هەرێمی کوردستان لەلایەکی دیکەوە.
ئەمرۆ سێ شەممە 27/1/2026، شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێ ئه‌بو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان بابا علی، سوبحی مەهدی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نەبەز مستەفا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی. سەردانی کونسلخانەی گشتی روسیای فیدرالیان لە هەولێر کرد، لەلایەن ماکسیم روبن سەركونسڵی گشتی و جێگری سەرکونسل پێشوازی کران.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ بە مەبەستی بەرچاو ڕوونی لە گۆڕانکاری و ئاراستە سیاسییەكان و به‌ڕێوه‌چوونی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکە، گفتوگۆ له‌سه‌ر‌ ئەم پێشهاتانەی ناوچەکە و جیهان بە گشتیش کرا. لە کۆتاییشدا جەخت لەسەر بەردەوامی ئەم گفتوگۆیانە و پەیوەندی نیوان هەردوولا کرایەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا