* نیگەرانییەکانی خەڵک بۆ ڕۆژئاوا وەک دەرفەت دەقۆزرێتەوە

 * دەسەڵاتدارانی هەرێم جارێکی تر ناردنی لیستی مووچە و داهاتەکانیان بۆ بەغدا پشتگوێ خست

لە کاتێکدا سەرنجی شەقامی کوردی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوە سیاسی و سەربازییەکانەوە لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان چڕ بووەتەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەم هەست و سۆز و خەمخۆرییەی هاووڵاتیانی قۆستووەتەوە بۆ جێبەجێ نەکردنی پابەندییە داراییەکان، بەرامبەر بە حکومەتی بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا کە پێویستە هەنگاوە کارگێڕی و داراییەکان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ خێرا بکرێن، کەچی دەسەڵاتدارانی هەرێم بێدەنگییان هەڵبژاردووە لە ئاست ناردنی سێ تەوەری سەرەکی کە مەرجی سەرەکین بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە. ئەو تەوەرانەش بریتین لە: ناردنی لیستی وردی مووچەی مانگی یەک، ڕادەستکردنی "میزانیەی موراجەعە"ی مانگانە، و گەڕاندنەوەی بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی کە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی عێراق.

چاودێرانی سیاسی و ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بێدەنگی و دواکەوتنە لە ناردنی لیست و داهاتە نانەوتییەکان، جارێکی تر زەنگێکی مەترسیدارە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم. شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەم سستییەی دەسەڵاتداران دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی دواکەوتنی مووچە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەبێ وردبینی و ناردنی داهاتەکان، ناتوانێت مووچەی هەرێم خەرج بکات.

لە ئێستادا، لە کاتێکدا هاووڵاتیان چاویان لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانە بۆ هەواڵەکانی ڕۆژئاوا، مەترسییەکی گەورە لەسەر قوت و بژێوییان دروست بووە، کە ئەویش  دواکەوتنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا