
بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كردستان، له ده‌روازه‌ی سمێلكا، شاندێكی باڵای باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆبوونەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢١/١/٢٠٢٦، له ده‌روازه‌ی سمێلكا، به به‌شداری شاندی باڵای باكوری كوردستان بە سەرۆکایەتی تۆڵای هاتم ئۆغلو هاوسەرۆکی دەم پارتی و کەسکین بایندر و و ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری تورکیا، شاندی حزبی شیوعیش پێكهاتبوو له هاوڕێ ڕێبه‌ر ئامێدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك كادیرانی حزب به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی ڕۆژئاوا کوردستان قسەوباسیان لەبارەیەوە کرا، هەموولایەک هاوڕابوون کە دەبێت پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکرێت بە ئامانجی تێپەڕاندنی سەرجەم ئاڵنگاریەکان.
هەروەها پێویستی یەکڕیزی سیاسی و هەماهەنگی نیشتمانی تەوەرەیەکی دیکەی دیدارە هاوبەشەکە بوو، داوتریش شاندی باڵای ده‌م پارتی به‌ره‌و ڕؤژئاواوی كوردستان به‌ڕێكه‌وتن.