
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی عێراق ، دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە،بەڵام هێشتا بەتەواوی دابەش نەکراوەو بۆ ئەم مانگە چەند ڕۆژێک لە وادەی خۆی دوا کەوتووە.
دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاتر دوا دەخات.
جگە لەوەش ، هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیان ڕەوانەی بەغدا نەکردووە، کە مەرجی خەرجکردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، دوایین زانیاری لە بارەی خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد‌و ووتی،لیستی مووچە و میزان موڕاجەعەی هەرێمی کوردستان دراوەتە بەغدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت نەکردبوو بڕی نه‌وت چەندە، بۆیه ئێمە نووسراومان کردووە و ئەویش دەنێردرێت."
ئاشكراشی كرد، كە "به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. ئه‌گه‌ر هیچ كێشه و گرفتێک ڕوونه‌دات.
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، دڵنیاییدا کە هیچ گرفتێک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم نییه و خەرج دەکرێت.
لەگەڵ دواکەوتنی هەر ڕۆژێکی مووچە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، ترسی فەوتانی مووچەیەکیان لا درووست دەبێت، بەو پێیەی ئەزمونیان لەگەڵ دەسەڵاتدا هەیە، کە ساڵانە ئەم دەسەڵاتە مووچەیەک یا زیاتر لە مووچەیەکی فەرمانبەرانیان دابەش نەکردووە، وەک چۆن مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2025ی ڕابردوویان دابەش نەکرد.