
میدیای سوریا ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامی کۆبونەوەکەش سوپای سوریا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت.
کەناڵی "تەلەفزیۆنی سوریا" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، شاندی هەسەدە بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق گەیشتون بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت.
-راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لە حەسەکە و قامیشلۆ
-مانەوەی هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانەی ئێستا لێێدان
-دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا
-ئەم لێکتێگەیشتنە لەماوەی دوو رۆژی داهاتودا جێبەجێ دەکرێت.