دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/١٠/١٨ بە ئامادەبوونی هاوڕێ ئەبوو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێر ، ثائره یوسف عزیز كاندیدی ژمارە ٣٤٢ لە لیستی کۆتا، هاوڕێ فاروق حنا عەتۆ پەرلەمانتاری عێراق، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان.

مەڵبەندی هەولێر مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ خانەوادەی شەهیدان و ئافرەتانی تێکۆشەری دێرین ساز کرد.

مەراسیمەکە بە بەشداری سەدان هاوڕێی تێکۆشەر و بە مارشی ئەنتەرناسیۆنال دەستی پێکرد.

پاشان وتەی بەخێرهاتنی مەڵبەندی هەولێر لەلایەن شەپۆل کانەبی پێشکەشکرا.

وتاری مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن هاوڕێ ئەبوو کاروان خوێنرایەوە، وتی: 

بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ  لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان لەم مەراسیمە پڕشکۆیەدا  بەشدار دەبم،   مەراسیمی ڕێزلێنان  لە دەیان كەس و كاری شەھیدان ، لە كۆمەڵێ ئافرەتی تێكۆشەر  كە لە خەبات و تێكۆشاندا لاپەڕەیەكی پڕشنگداریان تۆمار كردوەو بەردەوامن لە ھەڵویستەكانیان و شانازی بە حزبەوە دەكەن.

 هەروەها وتی: ئەوەی جێی شانازییە ئەو ھاوڕێیانەی لێرە خەڵاتدەكرێن ئەو هاوڕێ ئافرەتە تێکۆشەرە خاوەن قوربانی و گیان فیداکارانەن کە بەخوێن و قوربانیدان و چەک وپێشمەرگایەتی لە ڕیزەكانی حیزبماندا و بێ سڵەمینەوە لە ڕژێمی بەعس و نەیارانی گەل و نیشتمان ، وەکو سیمبۆل و ڕەمزی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و چەوساندنەوەی چینایەتی تێکۆشاون.

پاشان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی: ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا پاڵپشتی کاندیدی سەربەخۆ  ( ثائرە یوسف عەزیز ) بەژمارە ( ٣٤٢ ) دەکەین 

 ئەم پاڵپشتیەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە ئەم كاندیدە ڕاستگۆیانە لەسەنگەری داكۆكیکردن دەبێ لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان ، لە داكۆكیكردن لە مافی پێكھاتەكان  ، لە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و یەكسانیی ، داكۆکیكاری سەرسەختی مافەكانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و سەرجەم چین و توێژەكانە.

زیاتر ڕوونیکردەوە:ثائرە یوسف کەسایەتیەکی نیشتمانی و تێکۆشەرێکی  ڕاستگۆی ئەم نیشتمانەیە و خاوەنی  بەرنامەو پرۆژەی گرنگ و پڕبایەخە بۆ گەلانی عێراق و کوردستان و دەیەوێ بەپشتبەستن بە دیدو ڕوئیای چەپ و مارکسی خزمەتی گەل و نیشتمانەکەی بکات و سازشكارانە مامەڵە ناكات لەسەر بەرژەوەندییە گشتییەكان.

پاشان ثائرە یوسف بەخێرهاتنی میوانانی کرد و زیاتر خۆی پێناساندن ، هەروەها نەهرۆ جەلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە وتاری پشتگیردا هەڵوێستی فەرمی بزووتنەوەکەیانی ڕاگەیاند کە بڕیاریانداوە دەنگ بە ثائرە یوسف کاندیدی ژمارە ٣٤٢ بدەن.

دواتر لەلایەن سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی هەولێر و پێشمەرگە دێرینەکان دەستکرا بە پێشکەشکردنی ڕێزلێنان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئافرەتانی تێکۆشەر.

ئامادەبووانی مەراسیمەکە بە گشتی پشتیوانی خۆیان بۆ هاوڕێ ثائرە یوسف وەکوو کاندیدێکی متمانە پێکراو و شایستە دووپاتکردەوە.

May be an image of one or more people

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of crowd and text

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا