رەحمان غەریب

 

‎ئەركەكانی پێشمەرگە دێرینەكان، لە سنوقەكانی نارنجۆكەوە بۆ زەمەنی سندوقەكانی دەنگدان، ئەو جیاوازییە بوو لە ئەرك، كە لە ووتاری هاوڕێ حەمەرەشید قەرەداخی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی حزبی شیوعی، لەناو كۆمەڵێك هاوڕێی دێرین پێشكەشی كرد. 

‏‎هاورێ حەمە رەشید باسی ئەركی پێشمەرگە دێرینەكانی كرد  كە لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا بەشداربوون، ئەمجارەیش بە هەمان گڕو تین بەشداری دەكەن و لە هەموو نەكسە كاندا  پێشمەرگە فریا كەوتوون چوونەتە شاخ بۆ راستكردنەوەی باری حزبەكەیان، ئێستا ئەركەكە جیاوازەو ئاسانترە.

  ‏‎ووتارەكەی بەشێكی هەست كردن بوو بە شانازی و ئەویتریان هەستكردنە بە تاڵی، شانازی بەوەی جارێ هاورێی رێگا لەسەرتاپای كوردستان شانازی بەو مێژووەوە دەكەن وەك خۆی ووتی وەك ئەركێكی پێشمەرگایەتی و ئەخلاقی بەشداری دەنگدان دەبن، هەستکردنیش بەتاڵی بەهۆی کەمکردنی دەنگ، بە واتایەکی تر؛ كە داستانەكانی شاخی ئەمان نەبوون بە داستان لەكاتی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق كە بەهەر هۆكارێك بێت، كە بەشێكی ناوخۆیین، دەنگی كەمیكردوە، هەر دەبێت پێشمەرگە فریای حزبەكە بكەون. 

‏‎كەس ناتوانێ نكۆڵی لەو گۆڕانكارییە بنەڕەتییە بكات كە لە چەمكی حزبایەتیدا هاتووە، كە ئینتما بۆ فكرو رەوتێكی سیاسی دیاریكراو گۆڕدرا بۆ داڕمانێكی ترسناك بۆ ملكەچبوون بۆ بەرژەوەندیی تەسك تا گەیشتە بازاڕی زیادكردنی ئاشكرا وەك هەر كاڵایەك.

 هەر لەسەرەتای راپەرینەكەوە ئەمە دەركەوت توێژێکی مشەخۆر راپەڕینیان كردە بۆنەیەك بۆ كۆكردنەوەی غەنیمە و دەستكەوت، لە زۆرینەی راستەوە، تا كەمینەیەكی ناوماڵی خۆیشمان، ئیترەلەوە بەدواوە  روخساری حزبایەتی جاران بەتەواوی گۆڕاوە، هەر نایناسیتەوە. 

‏‎ئەوانەی لەم هۆلەدا كۆبونەتەوە بەشێكیشن لە یادەوەریم لە مێژووم كە شانازییان پێوە دەكەم، هەرچەندە هاوڕێ حەمە رەشید لە زۆربۆنەدا رەخنە لە سەركردایەتی ناو شار دەگرێت، كە بە پێی پێویست هەمئاهەنگییان لەگەڵ شاخدا نەكردووە.

‏‎وتارەکەی هاوڕی حەمە رەشید و پەخشانە شیعرەکەی  هاوڕێم حەکیم سەرچاوەیی، پێیی ووتین، ئەم تیمە تێکۆشەرە نائومێدیش بن لە وەزعی حاڵ، لە حوكمڕانی و نادادی، هەر مەحکومن بە ئومێد، بە وەفا بۆ رابردویان، كە ئەم  زەمانە ناشرینەی راكردن بە دوای پارەو دەسەڵات نەیگۆڕین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا