ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 18/10/2025، تایبەتمەندی ئافرەتانی  سەر بەر کۆمێتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان،  دوو سمیناری گرنگی بۆ ئافرەتانی  نوێنەری ڕیكخراوە حزبییەکانی ناوچە جیاجیاکانی حزب ڕێکخست.

سمیناری یەکەم لەلایەن هاوڕێ نازم ئەحمەد پێشکەشکرا،  باس لە گرنگی بەشداری ئافرەتان  کرا لە هەڵمەتی دەنگدان، هەروا باس لە ستراتیژی کارکردن کرا، کە گرنگییەکی زۆری هەیە لە بەهەدارنەدانی توانا و چالاکییەکان. 

سمیناری دووەم ، لەلایەن هاوڕێ ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی پێشکەشکرا لە ژێر ناونیشانی"بەشداریی ئافرەتان  لە کایەی سیاسیدا: ڕوانگەیەکی مێژوویی و شیکاری" لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە باس لە گرنگی و کاریگەری ڕۆڵی ژنان کرا لە پرۆسەی سیاسی، هەروا باس لە شێوازەکانی بەشداری ژنان کرا لە خەباتی سیاسی عێراق و کوردستان، گفتوگۆ لەمەڕ  هۆکار و دەرئەنجامەکانی پاشەکشەی بەشداری ژن کە لەناو رێزەکانی حزبدا کرا.

بێگومان هەردوو سیمینارەکە، سوودێکی زۆری هەبوو بۆ هاوڕێیان لە چۆنیەتی کارکردن بۆ کۆکردنەوەی دەنگەکان وچالاککردنی هاوڕێیان و دۆستانی حزب، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار کرا لەسەر چۆنیەتی کارکردن و گرنگی چالاکییەکانی هاوڕێیانی ئافرەت  لەم پرۆسەیەدا،   هەروا دیباتێک  لەسەر ئەو هەنگاوانە کرا کە دەبێت ئەنجامبدرێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لە ناو ڕێکخراوەکدا.

May be an image of one or more people, people studying and table

May be an image of one or more people, people studying and table

May be an image of one or more people and text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا