ئامانجی كۆبونەوەكە، پتەوكردنی پەیوەندییەكان و كاركردن لەسەر دۆسیەكانی كۆمەڵگە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو.
رۆژی دووشممە رێكەوتی 20ی 10ی 2025 حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری لە ئاستی باڵا كۆبونەوە،
كۆبونەوەكە بە بەشداری هاورێیان، ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هیوا عومەر جێگری سكرتێرو باباعلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەبدول مەسیح سكرتێری مەڵبەندی كلدو ئاشور بوو، شاندی بزووتنەوەی ئاشوری پێكهاتبوو لە یەعقوب گۆرگیس سكرتێری گشتی و دكتۆر سرود ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نەبیل روئیل بەرپرسی لقی هەولێر و مارلین یوسف جێگری بەر پرسی لق .
بە پێی زانیارییەكانی رێگای كوردستان، تەوەری كۆبونەوەكە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی ئاشوری و چۆنیەتی كاركردبووە لەسەر دۆسیەگرنگەكانی كۆمەڵگەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە .
سەر چاوەیەك بە رێگای كوردستان ڕاگەیاند لە چەندین تەوەرە تێگەیشنی هاوبەش گەڵالەبوو بۆ كاری داهاتوومان، لە پێناو داكۆكی كردن لە مافی پەراوێزخراوەكان و پێكهاتەكان و ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە ماف و ئازادییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە .