
پرسەنامەیەک لە حزبی شیوعیی کوردستانەوە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی نەمر (ئەحمەد هێمن)
کاکە (ئەحمەد هێمن) شەهیدی یەکپارچەیی خاکی کوردستانە
بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆڵەی قارەمانی کەرکوک و نیشتمان، (ئەحمەد هێمن)مان پێ گەیشت، کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨/١/٢٠٢٦، لە پێناو بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، گیانی خۆی فیدا کرد.
شەهیدبوونی کاکە ئەحمەد لە ڕۆژئاوای کوردستان، جارێکی تر ئەو ڕاستییەی بۆ دوژمنان و دۆستان سەلماندەوە، کە کوردستان یەک جەستە و یەک نیشتمانە. ئەم گەنجە کەرکوکییە بە خوێنی خۆی سنوورە دەستکردەکانی سڕییەوە و نیشانی دا کە هەر بستێکی ئەم نیشتمانە مەترسیی لەسەر بێت، هەموو کوردێک ئامادەی فیداکارییە.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ ناو و ناوبانگی شەهید ئەحمەد دادەنەوێنین کە میدالیای شەهادەتی کردە گەردەنی خۆی و سەربەرزییەکی تاهەتایی بۆ خانەوادەکەی کەرکوک و تەواوی گەلی کورد بەجێهێشت.
هەر بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی نشتیمانپەروەرو تەواوی خەڵکی کەرکوک گەلەکەمان دەکەین و هیوای دڵنەوایی و ئارامی بۆ هەمووان دەخوازین
حزبی شیوعیی کوردستان
مەڵبەندی کەرکوک